پرۆژەی درووستكردنی شاری وەرزشی بۆكەركوك

عێراق 10/11/2018


ئەمرۆ شەممە لەمیانی سەردانێكیدا بۆ شاری كەركوك ئەحمەد عوبێدی وەزیری وەرزش و لاوانی عیراق بەڵێنی زیندوكردنەوەی بیرۆكەی درووستكردنی شاری وەرزشی دا بۆ كەركوك هەر كاتێك پشتیوانی نێودەوڵەتییان بۆ دەستەبەر بكرێت
عوبێدی لە پرێس كۆنفرانسێكدا لە شاری كەركوك رایگەیاند: ئێمە پەرۆشین بۆ پشتیوانی كردن لە چالاكتركردنی بواری وەرزشی لە شارەكە 
 تەئكیدیشی كردەوە بۆ ساڵی داهاتوو پلانی توكمە و چالاكیان داناوە بەپێی ئەو بودجەی بۆیان تەرخان دەكرێت 
ئەمرۆ وەزیری وەرزش ولاوانی عیراق بەسەردانێك گەیشتە شاری كەركوك بەمەبەستی بە ئاگابوون و بەسەر كردنەوەی كارەكانی یاریگای نێودەوڵەتی لەشاری كەركوك كە بریارە پێش كۆتایی ئەم ساڵ كارەكانی تەواوبكرێت .