بۆ یەكەمین جار دوای 15 ساڵ حزبی دەعوە كاندیدی بۆ كابینەی حكومەت نیە

عێراق 22/10/2018


ئەمرۆ دووشەممە حزبی دەعوەی ئیسلامی بڵاویكردەوە كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆكی وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەت هیچ كاندیدێكی ئەو حزبە لەخۆ ناگرێت ، ئەوەش یەكەمین جارە لەعیراق روودەدات لە پاش رووخانی دەسەڵاتی  بەعس لەعیراق لە ساڵی 2003ەوە
حەسەن سنێد سەركردەی دیاری حزبی دەعوە بڵاویكردوەتەوە ، حزبی دەعوە هیچ وەزارەتێك لە حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی وەرناگرێت و هیچ كەسێكی كاندید نەكردوە و ئەو پەری ئازادییمان بەخشیوەتە عەبدولمەهدی بۆ ئەو مەبەستە
سنێد باسی لەوەشكرد ئەگەر عەبدولمەهدی یەكێك لە ئەندامانی سەركردایەتی یان سەركردەیەكی حزبی دەعوە بۆ هەر پۆستێك هەڵبژێرێت یان بە پێچەوانەوە ئێمە دژی بریارەكەی ناوەستینەوە 
وتیشی حزبی دەعوە پشتیوانی لە حكومەت و ئەجیندای حكومەتەكەی عەبدولمەهدی دەكات تەنانەت گەر هیچ ئەندامی حزبەكەشمان لەو حكومەتە بەشدار نەبێت