عادل عه‌بدولمه‌هدی نێوه‌ندگیری نێوان یه‌كێتی و پارتی ده‌كات
عێراق 22/10/2018
چاو‌دێر: رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت بڵاویكردوه‌ته‌وه، عادل عه‌بدولمه‌هدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق نێوه‌ندگیری نێوان یه‌كێتیی و پارتی ده‌كات بۆ باشبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانیان.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندوه:" عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌یه‌وێت ئه‌و دووریه له‌یه‌ك نزیك بكاته‌وه كه به‌هۆی كێشه‌كانی ئه‌مدواییه له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی به‌هۆی پۆستی سه‌رۆك كۆماره‌وه روویداوه‌و نێوه‌ندگیریان بكات".
رونیشكراوه‌ته‌وه:" رۆژی چوار شه‌ممه عادل عه‌بدولمه‌هدی لیستی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ده‌باته په‌رله‌مان و ده‌یه‌وێت پێش ئه‌و واده‌یه ئه‌و دوو لایه‌نه له‌یه‌ك نزیك بكاته‌وه‌و به‌شداریان له‌ناو حكومه‌تی نوێی عیراق روون بكاته‌وه".