ڤیدیۆ: یوساین بۆڵت یەكەم گۆڵی خۆی وەك یاریزانێكی پیشەگەر تۆماركرد

وەرزش 12/10/2018


یوساین بۆڵتی جامایكی كە بە خێراترین پیاوی جیهان ناسراوە و خاوەنی ریكۆردی جیهانییە لە راكردنی 100 و 200 مەتردا، خەریكە لە تۆپی پێشدا سەركەوتن بەدەست دەهێنێت.
بۆڵت ئێستا وەك یاریزانێكی پیشەگەر لە یانەی سەنتراڵ كۆستی ئوسترالی یاری دەكات، ئەمەیش دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەند مانگێك لەگەڵ یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی راهێنانی كرد، بەڵام یانە ئەڵمانییەكە رەتیانكردەوە وەك یاریزانی پیشەگەر گرێبەستی لەگەڵ بكەن.
راكەرە جامایكییەكە، كە ئێستا یاریزانی پیشەگەری تۆپی پێیە، ئەمڕۆ هەینی لە یارییەكی ئامادەكاریی یانەكەیدا بەشداریی كرد و بۆ یەكەمجار توانی 90 خولەك یاری بكات، هەروەها بۆ یەكەمجاریش توانی گۆڵ تۆماربكات.
بۆڵت بە تۆماركردنی دوو گۆڵ، توانی هاوكاریی یانەكەی بكات بۆ سەركەوتن بەسەر یانەی ساوس وێست یونایتدی ئوسترالیدا بە چوار گۆڵی بێ بەرامبەر.