ڤیدیۆ: گۆڵەكانی بەرشەلۆنە و تۆتنهام

وەرزش 04/10/2018


یانەی بەرشەلۆنە دووەم بردنەوەی لەم وەرزەی چامپیۆنس لیگ تۆماركرد، پاش ئەوەی لەدەرەوەی یاریگای خۆی بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە یانەی تۆتنهامی بردەوە.
لە چوار گۆڵەكەی بەرشەلۆنە، دووانیان لەلایەن میسییەوە تۆماركران و بەمەیش بە تۆماركردنی پێنج گۆڵ بووە سەرووی لیستی گۆڵكارانی پاڵەوانێتییەكە گرتووە.
بەم بردنەوەیە بەرشەلۆنە بە كۆكردنەوەی 6 خاڵ پارێزگاریی لە پلەی یەكەمی گروپەكەی كرد بەڵام بەجیاوازیی گۆڵ لەگەڵ ئینتەرمیلان.
تۆتنهامیش بەبێ لەپلەی سێیەمی گروپەكە دەبینرێت.