كتێبێك لەسەر قۆناغەكانی پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا چاپ كرا

رۆشنبیری 23/09/2018


چاودێر

كتێبی "پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا" لە دوو تۆی 342 لاپەرە كەوتە بەر دیدی خوێنەران.
ئەم كتێبە لێكۆڵینەوەیەكی مێژوویی، سیاسییە باس لە قۆناغەكانی پڕۆسەی ئاشتی و دیالۆگ لەنێوان پارتی كرێكارانی كوردستان و توركیا و رۆڵی نێوەندگیریی هەرێمی كوردستان دەكات.
كتێبەكە لەلایەن رۆژنامەنوس "هێژا دڵشاد" ەوە نوسراوە، یەكەم كتێبی توێژینەوەیە لەسەر گشت قۆناغەكانی پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا ئامادەكراوەو لەلایەن نوچەنێتەوە ئەركی چاپ كردنی گیراوەتەستۆ.
نوسەر لە بەشێكی كتێبەكەدا، جەختی لە پێگەی هەرێمی كوردستان لە چۆنێتی رۆڵ و ئەركی نێوەندگیریی سەركردایەتی كورد لە هەرێمی كوردستان كردووە لە ساڵانی 1992 تاكو 2015 كە بۆ ئاشتەوایی لە توركیا گێڕاویانە و رۆڵی نێوەندگیریی و هاوكاری و سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتییان كردووە، هەروەها بەشێك لەو شایەتحاڵ و كارەكتەرە دیارەكانی كە رۆڵیان لە پڕۆسەی ئاشتی گێڕاوە، بۆ ئامادەكردنی ئەم كتێبە لێدوانیان لێوەرگیراوە، جگە لەوەش سوود لە چەند سەرچاوەیەكی كتێب و رۆژنامە وەرگیراوە.