"نیمار، كیم كارداشیانی تۆپی پێیە"

وەرزش 22/09/2018


ئەستێرەیەكی پێشووی تۆپی پێی ئینگلتەرا، رەخنەی توند لە نیمار داسیلڤای بەرازیلی دەگرێت و بە "كیم كارداشیان"ـی تۆپی پێ ناوی دەبات.
جۆی بارتۆن، كە پێشتر بۆ یانەكانی مانچستەر سیتی و نیوكاسڵ یاریی كردووە، لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی ئاس دەڵێت "شەرمەزار دەبین ئەگەر نیمار بخەینە ئاستی میسی و رۆناڵدۆوە، بەڵكو ئەو بۆ خۆی دیاردەیەكی نوێیە لە تۆپی پێدا.. دیاردەیەك تەنها لەسەر ئاستی بازرگانی".
بارتۆن دەڵێت "نیمار، كیم كارداشیانی تۆپی پێیە، نەك باشترین یاریزانی جیهان".
نیمار داسیلڤای ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان روبەڕوی رەخنەی زۆر بۆتەوە بەهۆی ئەوەی لەمۆندیالی روسیادا زیادەڕەویی دەكرد لە كەوتندا و هەمیشە لەداوەری یارییەكان ناڕازی بوو.