كۆنگرێسی ئه‌مریكا، له‌سه‌ر سزاكانی سه‌ر عه‌سائب كۆده‌بێته‌وه
عێراق 18/09/2018
چاو‌دێر: وابڕیاره سبه‌ینێ كۆنگرێسی ئه‌مریكا له‌سه‌ر هه‌ردوو گروپی چه‌كداری عه‌سائبی ئه‌هلی حه‌ق و حزبوڵای نه‌جبا كۆ ببێته‌وه.
به‌پێی زانیاریه‌كان، سبه‌ینێ كۆنگێرێسی ئه‌مریكی، له‌سه‌ر تاوتوێكردن و په‌سه‌ندكردنی ره‌شنووسی یاسایی سزادانی هه‌ردوو گروپی عه‌سائبی ئه‌هلی حه‌ق و حزبوڵای نه‌جبا كۆده‌بێته‌وه".
كۆبونه‌وه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكی له‌كاتێكدایه، هێزی عه‌سائب له‌عیراق تواناكانیان زیاتربووه، به‌تایبه‌ت كه توانیان ژماره‌ی كورسیه‌كانیان له‌په‌رله‌مانی عیراق له‌یه‌كه‌وه بۆ 15 به‌رزبكه‌نه‌وه.
چاودێران پێیانوایه، سزاكانی ئه‌مریكا ده‌بێته هۆكار بۆ لاوازبوونی رۆڵی ئه‌و گروپه له‌حكومه‌تی داهاتووی عیراق.