ریاڵ مەدرید رۆیشتنی ئەستێرەیەكی راگەیاند

وەرزش 31/08/2018


لەدوایین خولەكەكانی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا، یانەی ریاڵ مەدرید رۆیشتنی یەكێك لە ئەستێرەكانی راگەیاند.
ئیدارەی یانەی شاهانە شەوی هەینی لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، كە بۆرخا مایۆرالی هێرشبەری یانەكەیان بەشێوەی خواستن پەیوەندیی بە یانەی لیڤانتییەوە كردووە.
مایۆراڵی تەمەن 21 ساڵ بۆ ماوەی یەك وەرز لە لیڤانتی یاری دەكات. 
رۆیشتنی بۆرخا مایۆراڵ لەكاتێكدایە یانەی ریاڵ مەدرید رۆژی چوارشەممە گرێبەستی لەگەڵ ماریانۆ دیازی هێرشبەردا ئیمزاكرد، بەمەیش هەلی بەشداریكردنی مایۆرال لە یارییەكاندا كەمبۆوە، بۆیە بڕیاری جێهێشتنی یانەكەی دا.