توركیا كارەكانی لە بەنداوی ئەلیسۆ رادەگرێت.

عێراق 15/08/2018


فەلاح زێدان وەزیری كشتوكاڵی عیراق رایگەیاند: توركیا بەڵێنی داوە كارەكانی لە بەنداوی ئەلیسۆ رابگرێت تا ساڵی داهاتوو.
وەزیری كشتوكاڵی عیراق راشیگەیاند: بەردانەوەی بەشە ئاوی رووباری دیجلە لە چەند مانگی داهاتوودا زیاد دەكات .
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد توركیا لە چوارچێوەی رێككەوتنی بەستنی كارەبای عیراق بە توركیاوە لە قۆناغی یەكەم دا بڕی 400 میگاوات كارەبا دەداتە عیراق.

باسی لەوەشكرد توركیا داوای كردوە هاوبەشی عیراق بكات بۆ درووستكردنی دوو بەنداو لەسەر رووباری دیجلە یەكێكیان لە نێوخاكی توركیا و ئەوی تریش لە عیراق لەسەر زێی گەورە بەمەبەستی دابەشكردنی سەرچاوەكانی ئاوو ووزە لەنێوان هەردوو لادا.
هەروەك سەردانی سەرۆك وەزیرانی عیراق و وەفدی هاورێی بۆ توركیا بە سەركەوتوو بەرهەم دار وەسفكرد.