ڤیدیۆ: بەرشەلۆنە چۆن جامی سوپەری بردەوە؟

وەرزش 12/08/2018

 یانەی بەرشەلۆنە نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیای بەدەستهێنا، پاش ئەوەی شەوی رابردوو 12ی ئاب، بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سیڤیلیەی بردەوە.
لەماوەی 10 ساڵی رابردوودا ئەمە پێنجەمین جارە بەرشەلۆنە ئەم نازناوە دەباتەوە.
لەم یارییەدا بۆیەکەمجار تەکنۆلۆژیای ڤار لەمێژووی تۆپی پێی ئیسپانیادا بەکارهات، لەکاتێکدا لەخولەکی 9دا داوەری یارییەکە گۆڵێکی پابلۆ سارابیای بە بیانووی ئۆفساید رەتکردەوە، بەڵام پاش لێدانەوەی ڤیدیۆیی، گۆڵەکە هەژمارکرا.
لەکۆتاییەکانی تایمی یەکەمدا و پاش لێدانێکی راستەوخۆی میسی، پیکێ توانی سوود لەگەڕانەوەی تۆپەکە ببینێت و گۆڵی یەکسانبون بکاتەوە.
لەخولەکی 78دا عوسمان دێمبلی بەلێدانێکی بەهێز لەدەرەوەی ناوچەی سزاوە گۆڵی بردنەوەی تۆمارکرد.
ئەگەرچی لەدوایین خولەکی یارییەکەدا پەناڵتییەک لە سوودی سیڤیلیە هەژمارکرا، بەڵام تێر شتیگن توانی گۆڵەکەی بپارێزێت.