ڤیدیۆ: پریمەرلیگ بە بردنەوەی مانچستەر یونایتد دەستیپێکرد

وەرزش 10/08/2018

لەیەکەم یاریی وەرزی نوێی خولی ئینگلتەرادا، یانەی مانچستەر یونایتد لەنێو یاریگای خۆیدا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە لیستەر سیتی بردەوە.
پۆل پۆگبای فەرەنسی لە خولەکی 3دا و لەرێگەی پەناڵتییەوە گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، لۆک شاو لە خولەکی 83دا مانچستەری کردە خاوەنی گۆڵی دووەم، ئەمەیش بەر لەوەی جیمی ڤاردی لە خولەکی 92دا تاکە گۆڵەکەی لیستەر سیتی تۆماربکات.
بەم بردنەوەیەش مانچستەر یونایتد بووە خاوەنی یەکەم سێ خاڵ لەم وەرزەی پریمەرلیگ، وەکچۆن پۆل پۆگبای براوەی مۆندیالی 2018ی روسیا، بووە خاوەنی یەکەم گۆڵی وەرزی 2018/2019ی خولی ئینگلتەرا.