عه‌زاوی: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه زۆر باشه
عێراق 09/08/2018
چاودێرنیوز: فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی دیاله، ئاماژه بۆ كۆتایهێنان به‌داعش ده‌كات له‌سنوری پارێزگای دیاله، پێشیوایه په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه زۆرباشه.
فه‌ریق روكن مه‌زهه‌ر عه‌زاوی، فه‌رمانده‌ی هێزه ئۆپراسیۆنه‌كانی دیاله به چاودێرنیوز"ی راگه‌یاند: ئۆپراسیۆنه‌كان بۆ له‌ناوبردنی دواهه‌مین تیرۆرستانی داعش كه‌له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگاكه بوونیان هه‌یه، به‌رده‌وامه.
وتیشی: هه‌ر ئه‌مڕۆ سێ سه‌ركرده‌ی داعش له‌ناوچه‌ی نه‌دا له‌باشوری خۆرئاوای دیاله كوژراون و ده‌یان مۆڵگه‌یان خاپووركراوه.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه، ووتی:" زۆر باشه، به‌ڵام پێویسته هه‌ردوولا زیاتر له‌یه‌كه‌وه نزیك ببنه‌وه.
ئه‌وه‌ی ووت: پێشتر كۆبونه‌وه‌كان بۆ له‌یه‌كتر تێگه‌یشتن زۆر باشبوون، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه بێ كۆبونه‌وه‌ین، هه‌ردوولا پێویسته پاراستنی دۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه له‌داعش و گروپه تیرۆرستیه‌كان ئه‌وله‌ویه‌تی له‌یه‌كتر تێگه‌یشتنیان بێت.
جه‌ختیكرده‌وه: پێشمه‌رگه رۆڵی گه‌وره‌و به‌رچاوی هه‌بووه له‌نه‌هێشتنی داعش له‌ناوچه‌كه‌و ئاماده‌ی هه‌ر هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریه‌كی سه‌ربازین.