یاریزانێکی دیکە ریاڵ مەدریدی جێهێشت

وەرزش 06/08/2018


هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و ریاڵ سۆسیداد رێککەوتن لەسەر گواستنەوەی تیۆ هێرناندێزی فەرەنسی بەشێوەی خواستن و بۆ ماوەی یەک وەرز.
مارکا، ئاماژەی بەوەکردووە پاش گەڕانەوەی تیمی ریاڵ مەدرید لە گەشتەکەی ئەمەریکا، هێرناندێزی تەمەن 20 ساڵ پەیوەندیی بە یانەی ریاڵ سۆسیدادەوە دەکات.
بەپێی رێککەوتنەکە، ریاڵ مەدرید بەشێک لە موچەی ئەو بەرگریکارە فەرەنسییە دەگرێتە ئەستۆی خۆی.