ئەو یاریزانەی لەمۆندیالدا بووە فریادڕەسی میسی چووە خولی ئیماراتەوە

وەرزش 05/08/2018


"ئەحمەد موسا"ی هێرشبەری هەڵبژاردەی نایجیریا خولی ئینگلتەرای جێهێشت و بە گرێبەستێکی چوار ساڵیی پەیوەندیی بە یانەیەکی ئیماراتییەوە کرد.
ئەحمەد موسا، ئەو هێرشبەرەی هەڵبژاردەی نایجیریا بوو، کە لەمۆندیالی 2018ی روسیادا بە تەنها دوو گۆڵی لە هەڵبژاردەی ئایسلەندا کرد و بەمەیش هیوایەکی زۆری بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین گەڕاندەوە بۆ سەرکەوتن بۆ قۆناغی 16.
هێرشبەرە نایجیرییە تەمەن 25 ساڵەکە، یانەی لیستەر سیتیی ئینگلیزی جێهێشت و پەیوەندیی بە یانەی نەسری ئیماراتییەوە کرد.
ئەحمەد موسا پاش ئیمزاکردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی نەسر، لە تویتێکدا نوسیویەتی "زۆر سوپاسگوزارم کە هەلی ئەوەم پێ درا بەشێک لە کاروانی وەرزشیی خۆم لە یانەی نەسر بەسەر ببەم، زۆر پەرۆشم لێرە دەست بەیاریکردن بکەم".