دیموکراسییەت، ئازادی، ئیرھابی فیکری

مامۆستا بورهان 13/12/2021


دیموکراسی و ئازادی دوانەیەکی تەواکەری یەکترن، ئازادیی رادەربڕین یەکێکە، لەبنەماکانی دیموکراسیەت، ئەو چالاکیە، چ ئاخاوتن ،نووسین،دیدار، لە میدیا، سۆشیال -میدیا ،گۆڤار ،رۆژنامەدا بێت، یان بەشێوازێکتر...
مافی ھەموو کەسێکە لەچوار چێوەی مافی رەھادا کە مافی کەسێتی مرۆڤە، بەمەرجێک مافی کەسیتر پێشێل نەکات و نەبێتە بایسی تێکدانی بارو دۆخی گشتی کۆمەڵگە و وڵات.
ئازادی رادربڕین لەئاستی نێو خۆیی و نێودەوڵەتیشدا لەچوارچێوەی دەستوور و یاسا پارێزراوە.
بەپێی یاسا بەرخوردی لەگەڵ دەکرێت.
ئازادی تەنیا لە چوار چێوەی خۆپیشاندان و گردبونەوەدا قەتیس ناکرێت.
بەڵکو چەمکی ئازادی، ئازادی فیکر،رای جیاوز، ئینتمای سیاسییش دەگرێتەوە.
یەکێک لە پنتەکانی پێوەری ھەڵسەنگاندنی ئاستی کۆمەڵگە لەدەوڵەتی مەدەنیدا پەیوەستە بە پانتایی فەزای ئازادیەوە.
لەکۆمەڵگە سونەتییەکاندا زۆر جار کەڵتوور بەربەستە لە پراکتیزەکردنی ماف و ئازادیەکان، بۆیە تەمەنی ستەم و دکتاتۆرێتدا لە کۆمڵگەی کۆنزەرڤاتیڤدا تولانی ترە.
بەراستی لێرەش لەکورستانی سەوزدا کۆمەڵێک گروپ و تاقم پەیدا بوون، ھیچ بیرو بۆچونێکیتر قبوڵ ناکەن !!!
سەیر لەوەیە ساڵانێكە ئەو گروپ و ئاراستانە ھەن و ھەژمونیشیان زاڵبووە لە شەقامدا، سەرەڕای ئەوەش کەچی بارو دۆخی ئەم زۆنە رۆژ لە رۆژ و ساڵ بەساڵ بەرەو دواوە ئەڕوات و خراپترە لەساڵانی پێشتر، کەوابوو ئەو نیازەی ئەوان یەک ھەنگاو نەچوەتە پێشەوە و بەڵکو چەندین ھەنگاو پاشەکشەی کردووە.
لەرووی سیاسیی، ئابووری، کۆمەڵایەتی، پەروەردەیی، کەرتی تەندروستی تاد........
ئەو ھەژمونەی ئەوان بوو بە مایەیی نەھامەتی و بشێوی ئەم زۆنە، ئەوا ھیدی ھێدی حیزبێک لەم زۆنە ، دەبێتە سێ حیزب، بەبێ ئەوەی ئامانجێکی ڕوونیان ھەبێت.
بەم کارەش دەبێتە بایسی دژواری ئەم زۆنە، لە رووی سیاسییەوە. تەنھاو تەنھا ئەو لایەنەی سوو مەندە لەم ھاوکێشەو فەوازایە، پارتیە، رۆژ بەڕۆژ کۆمەڵێک خەڵک بەگرێ و بیانوو و ئەژیندای جیاجیاوە،
فەوزایەکیتر ئەخولقێنن، یەکێتیش ئاگای لە مەحموی بێزەواڵ نیە و ھەر خەریکی خۆیەتی.
ئەگەر یەکێتی وا بڕوات ئەوا دەبێت فاتیحا بۆ خۆی بخوێنێت لەم فەوزایەدا کە نگرۆ بووە و ئاگای لە خۆی نیە.
من لێرە پرسیارێک لەو ئاراستە و گروپانە دەکەم ، پێیان دەڵێم ناکرێت ئێوە موراجەعەتێکی خۆتان بکەنەوە لەخۆتان بپرسن و بەو شێوازە توندە بێ بەرھەمەی خۆتاندا بچنەوە؟
ھیچ نەبێت عیبرەتێک لە مێژوو وەرگرن......
کارئەکتەرێکی سیاسیی، فیکری، ئەدەبی، کۆمەڵایەتی ناوێرێت، بیرێک بۆ چونێک بخاتە ڕوو، یەکسەر پەلاماری ئەدەن و قینی رەشی خۆتان بە پلار و توانجی شەخسی بەتاڵ ئەکەنەوە.
ئەم شێوازە راستە؟!!
جاتو خوا ئەگەر ئەو دیدو سیاستەی ئێوە ساڵانی پێشوو، سەرکەوتوو بایە و دەسەڵاتان لەدەست بوایە چیتان بە خەڵک دەکرد؟
دڵنیام ئەو کات ئەوەی رای جیاوزی ھەبوایە بە لۆکە داختان ئەکرد.
بەراستی دەبێت لەسەر ئەم پرسە بوەستین و ھەڵمەتێک دژ بەوانە دەست پێبکات کە ماوەیەکی دوورو درێژە دەستیان داوەت ئێراھبی فیکری و شەڕە جنێو و مھاتەرات و تەخوینکردنی کەسانیتر وەک ئەوەی ئەوان ستاندار و سەنگی مەحەک بن یان قالبی پێوەرکان بن. بەڕاستی نابێت چیتر ئەوە قبوڵ بکرێت.
چ تاوانێکە؟
لەسەردەمی دیموکراسیەت و ئازدی و گڵۆباڵدا، کەسێک نەوێرێت بیرو بۆ چونێکی جودا بخاتە روو، تیرباران دەکرێت و ھەزار جار تەخوین دەکرێت!!
ئێوە خۆتان رەخنە لە بەرتەسکی سنووری ئازادی دەگرن، لە کوردستانی زەردا، و حەقتانیشە و راستیش ئەکەن ، بەڵام (خۆ دەبێت بزانن بەرتەسکردنەوەو رێگرتن لە بیرو بۆچونی ئازاد و ئازادیەکان لەلایەن دەسەڵاتەوە، بێت یان ھەر دەستە و گروپ و تاقمێکەوە، ھەمان بەھا و واتا و کاریگەری ھەیە) بەڵکو ئەوەی دووەمیان ئازار بەخشترە و نا رەواتر و زیانبەخشترە.
پێویستە یەکێتی کار بکات بۆ پێکھێنانی پرۆژەیەکی حیزبی ،خۆی لە سەر بنەمای حیزبی کۆکاتەوە و لەگەڵ ئەو لایەنەی کە نزیکە لێیەوە، چارەسەرێکی گونجاو لەپرۆژەیەکی گشتگیردا رابگەیەنێت، بونیادی ئایندەی ئەم زۆنە گرێبدات بە ئایندەی ھەرێمەوە، بەبێ سڵەمینەوە لە راو بۆچونی پۆپۆلیستی.
م بورھان