خانەقین.. بەشێک لە بیرەوەری

مامۆستا بورهان 19/08/2021



لە١٢تەمووزی ساڵی ٢٠٠٣ لەپاش روخانی رێژێمی بەعس و سەدام، ھەڵبژاردنێک لەنێو چین و توێژەکانی خەڵکی شاری خانەقیندا کرا، کۆمەڵێک کەس لە نوێنەری حیزبە سیاسییەکان و کەسانی بێلایەن و نوێنەری پێکھاتەکانی ئەوشارە لە تورکمان عەرەب یشی تێدا بوو. بۆ پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالی
چوارکەس لەو ھەڵبژاردنە سەرکەوتین ھەرچوار نوێنەری یەکێتی بووین،بووین  بەئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالی.
ناوەکان:
١- عبدوڵا شێخ ئەنوەر  قئیمقام.
٢- محسن علی خان  « م سۆران»جێگری مەڵبەند.
٣-بورھان محمد فەرەج  بەڕێوەبەری پەروەردە.
٤- صباح محمد علی بەرێوەبەری شارەوانی جەلەولا.

ھەرچەند من لەگەڵ ئەوەدا نەبووم بەشداری ئەوپرۆسەیەبکەین،  بەڵام ئیتر ئەوە بڕیاری سیاسیی سەرکردایەتی کوردستان بوو دەبێت بەشداری بکەین.

یەکەم کۆبوونەوە  نوێنەری ھەموو قەزاو ناحیەکانی سنووری ئەو پارێزگایە، چوین بۆ باقوبە لە ھۆڵی پارێزگا کۆبوونەوەکە سازکرا و ژەرناڵ ئۆدیرنۆ بە ئامادەبوونی ژنەراڵ بابارۆ و ئەفسەرە ئەمریکێکان و ھێزی ھاوپەیمانان سەرپەرشتیانکردو ئۆدیرنۆ فەرماندەی ھێزی ھاوپەیمانان لە باکوری بەغدا گوتاری یەکەمی خوێندەوە.
ھەموو ھەفتەیک کۆبوونەوەیەکمان ئەجامدەدا و ھەفتەی یەکەم دەستمانکرد بە پێکھێنانی حوکومەتی محەلی پارێزگای دیالی.
بەداخەوە  بۆ فریودانی ئێمە رێکەوتنی پێشوەخت کرا  بوو ، چونکە م سۆران کاندیدی ئێمە بوو بۆ جێگری پارێزگار،  لە کاتی دەنگدان فێڵیان لێکردین و  ئەو پۆستەمان بەرنەکەوت ، بەتایبەت ئەوەی فێڵی لێکردین زیاتر  نزار حبیب خیزران و عامری برای بوون.
لەئەنجامدا عبدوڵا جبوری کە کەسێکی شۆڤێنی عەربچی بوو، دەرچوو بۆ پۆستی پارێزگار، لەگەڵ جێگرێک خەڵکی بەلەدروس   کە شیعە بوو دوای ماوەیەکی کەم کوژرا.

لەبەر توندی تیژی تیرۆر و ناسەقامگیری ئاسایشی ناوچەکە  لەماوەی ساڵێک زۆرێک لە ئەندامەکان کوژران.
لەیەکەمین کۆبونەوەدا  یەکپارچەیی خاکی عێراق یان دوپاتکردەوە بەگوێی ئمەیان دا. زۆرێک لە گوتارەکەی ھەڕەشەئامێز بوو روی دەمیشی لە ئێمەی کورد بوو.
کێشەی ناوچە دابڕێنراوەکانی مادەی ١٤٠ بەجۆرێک ئاڵۆز بوو کارکردن تێیدا ئاسان نەبوو بەڵکو سەرێشەی زۆر بوو، چونکە لەلایەک خانەقین قەزایەک بوو لە سنووری پارێزگاکەدا و عەرەب و کورد رێژەیەکی نا بەرامبەر بوو.
ئەو  حەلە کە واقیعەکەم بینی  تێگەشتم  کە عەرەب چەن جیڕو مکوڕ و سەرسەختن و پێداگرن لەسەر خواستی خۆیان.
 ئەگەر ئەوپرسەش  مافی رەوای خۆشیان نەبێت. ھەربەزۆرە ملێ پێدادەگرن و ھیچ ویژدانیان ناجوڵێ بەرامبەر مافی خەڵکیتر. بۆیە کێشەی گەورەی پێکھاتە ئیتنی و ئاینی و مەزھەبیەکانی دونیای عەرب تائێستا کێشەکانین چارەسەر نەکراوە و دەچەوسێنەوە.

عەرەب ھاوردە بوون لە خانەقین کەچی بەشێوەیەک داکۆکیان دەکرد لەگەڕانەوەیان بۆ سەر ئەرز و ئاوی گوندەکانی کورد وەک ئەوەی موڵک و ماڵی باو باپیریان بێت ، ھەزارو یەک مەڵامەتیان بۆ گەڕانەوەیان ئەھێنایەوە و چەندین رێکخراوی ناحکومیان بۆ ئەو مەبەستە دروستکردبوو.

رۆژانە ئەمریکیەکان و پارێزگار بە فیتی عەرەبەکانی ماعەسکەر سەعد بەرۆکی ئێمەیان  دەگرت لەبەردەم بینای پارێزگادا گردبونەوەیان سازدەکرد و دروشمیان دژی ئێمە دەگوتەوە و داوای گەڕانەوەیان دەکرد، کەچی بە پێچەوانەی ئەوانەوە  جوتیارە کوردەکانی خۆشمان زۆر خەمسارد بوون لەگەڕانەوە بۆ  زێدی باو باپیریان.

ئێمە لەماوەی چەند مانگێکدا بە ھەماھەنگی و سەرپەرشتی مەلابە ختیار توانیمان پرۆسەی تەعریب ھەڵوەشێنینەوە بە کرداری.......
لەبواری پەروەردە مامۆستای ھاوردەو خوێنکاری ھاوردەو فەرمانبەرو پاسەوان و کارگوزاری ھاوردەمان گواستەوە بۆ ناوچە عەرەب نشینەکانی زێدی خۆیان.
ئیتر عەرەب و ئەمریکیەکان لە کۆبونەوەکان شەڕیان لەگەڵ ئەکردین و ھەڕەشەیان لێ ئەکردین ...
کار گەشتە ئەوەی بەفیتی پارێزگار رۆژێک ھێزێکیان ھێنا منیان لە ناو کۆبونەوەکە دەرکردە دەرەوە و لولەی تفەنگیان تێکردم بە بەرچاوی ھەموو ئەندامانەوە، لەوە ناخۆشتر بەعسیەکان و عەرەبەکانیان ھێنا بوو لە بەردەگای پارێزگا کۆیان کردبوونەوە بۆ ئەوەی ئەو مەشھەدە ببین و منی پێ بشکێنن.
منیش بەبەرچاوی ئەوانەوە ھوتافم ئەدا دژی ئەوان....
دواتر  وەک بەڕێوەبەری پەرەوردە بەردەوام بووم لە کاری خۆم بەڵام لە ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا بەزەبری ھێز لابرام.
دوای چەند رۆژێک ھێزێکی ئەمریکی و پۆلیس ھاتن لە ناو بینای پەروەردە  بە بەرچاوی کوڕەکەم کە تەمەنی پێنج ساڵان بوو  منیان گرت و بردمیان بۆ باقوبە سێ رۆژ دەستبەسەریان کردم لە شوێنێکی تا رادەیەک گونجاودا.

ئەم کارە جێگەی نیگەرانی حیزب و رێکخراوەکانی لێکەوتەوە و بوو بەھەواڵی و سەردێڕی رۆژنامەکان بەتایبەتی یەکێتی زۆر نیگەران کرد، یەکێتی وەفدێکی بەسەرۆکایەتی لیوا جەمال بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوکی  ھەناردە لای ئەمریکیەکان بۆ چارەسەری ئەو پرسە، دوای سێ رۆژ حاکمیان ھێنا بۆ لای من و محکەمەی کردم و گوتی تۆ تۆمەتباری بە سێ خاڵ :

١-بۆچی جەماوەر ھاندەدەیت خۆپیشان دان بکە بۆ ئەوەی فشار بخەیتە سەر حکومەت ئەم ناوچەیە بۆ سەر ھەرێمی کوردستان بگەڕێتەوە؟
٢-بۆچی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان  لەم سنوری پەروەردەکەی خانەقین کاردەکەن و وەک بەرێوەبەری پەروەردە بواریان دەدەیت ئابوونەوە لەمامۆستایان وەرگرن؟
٣- تۆ کەسێکی جوداخواز و رەگەزپەرستی نەتەوەییت و جیاوزی نێو پێکھاتەکان دەکەیت؟

وەڵامی من:
خاڵی «یەکەم و دووەم »بەڵێ راستە من بەیاننامەم نووسیوەتەوە و سەردانی  ئەنجومەنی حوکم یشمان کردووە یاداشتێکمان پێشکەشکردوون داواکاریە دەستووریەکانی خۆما خستۆتە ڕوو و خەڵکیش خۆ پیشاندانی کردووە و پشتیوانی کردووین من نکۆڵی لێناکەم مافی دەستووری و یاسایی خۆمانە.
بۆ خاڵی «سێیەم »تۆمەتە و ڕاستنیە و چەندین نموونەی زندووم خستە بەرچاوی کە من خزمەتی عەرب و تورکمانی رەسەنی ناوچەکەم کردووە بە بێ جیاوازی.

حاکم بڕیاری ئازادکردنی دام و چەندین مامۆستاو پارەێزەر ئامادەبوون لە دانیشتنی محکەمەکەدا و بە حوزوری تلفزیونی گەلی کوردستان و بەکەژاوەیەک لەباوقوبەوە لە گەڵ ئەو خەڵکە ھاتینەوە خانقین و ئاھەنگێکیان بەو بۆنەیەوە سازکرد، جەماوەری خانەقین زۆر دڵسۆزانە پشتیوانیان لێکردم ھەرگتز وەفاو ئەمەکی ئەوشارەم بیر ناچێت.