یەكەمین كۆماری عێراق

مامۆستا بورهان 14/07/2021


دەرکەوت خرۆتشۆف پەندێکی گەورەی لە دەرئەنجامی قەیرانی سویس و شەڕی دوژمنانی سێ جەمسەر ساڵی 1956 « العدوان الثلاثی» وەرگرتبێت دژ بە  میسر  بۆیە ھەر کە عبدولکەریم قاسم دوای کودەتاکەی ساڵی ١٩٥٨ دەسەڵاتی گرتە دەست ، یەکسەر بڕیاری دەرچونی لە حیلفی بەغدا دا، ئەوە بووە ھۆی ئەوەی خرۆتشۆف بیر لە فرەوانکردنی مەیدانی ناکۆکیەکانی «سۆڤێتی - ئەمریکی »بکاتەوە و ناکۆکیەکان لە  نۆکەندی سویسەوە  بۆ گۆڕەپانی عێراق بگوێزێتەوە.   ئەو بەیانە کە دەرچوونی عێراقی لە حیلفەکە راگەیاند.
چونکە  ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا لە سویس دا بەرامبەر  ھێزەکانی سۆڤیەت وەستابوون ،لەبنچینەدا  بنەماکانی «حیلفی بەغدا» دروستکردنی بەربەست لە بڵاو بوونەوەی دەسەڵاتی سۆڤێت و شوعیەت بوو  لە « عێراق،ئێران، تورکیا، پاکستان» بۆیە راستەوخۆ دوای کودەتاکە   داوای دانیشتنی لە ئەمریکاو بەریتانیا و رۆژئاو کرد پێکەوە دانیشن و یەکسەر ھەموو ھێزی ئاسمانی و ئاوی و زەمینی جوڵاند لەسنورەکانی تورکیاو ئێراندا چونکە ئەو بڕوای وابوو دبلۆماسیەت بە بێ پاڵپشتی ھێز  سەرکەوتوو نابێت بۆیە یەکسەر ھێزی جوڵاند جالێرەش لەعێراق بانگەشەی شۆرشیان بۆ دەکردوو و ھەزارو یەک تەنزیری بۆ کراو ھەزاران رۆڵەی ئەم وڵاتە بوو بە قوربانی ئەو ناکۆکیە نێو دەوڵەتیانە.

رۆژی ١٤تەمموز رۆژێکە تائێستا خوێندنەوەی جیاوازی بۆدەکرێت ،چەپەکان پشتگیری دەکەن و راستڕەوەکان دژیین.
دامەزراندنی یەکەمین جمھوریەت لەسەرەتا کورد  بە باشی دەزانی و لەگەڵی بوو بەتایبەت لەھێنانەوەی (مەلا مستەفای بەرزانی  )لە رووسیا بەقۆناغیکی گرنگیان دەزانی دڵیان بەوە خۆش بوو کە  عەھدی بایدیان  تێپەڕاندووە ،بەڵام عەھدێکی تری بۆکورد ھاتەکایەوە ھیچ باشتر نەبوو لە سەردەمی پێشوو.
ئەوسەردەمە شای ئێران زۆربەھێزو کاریگەر بوو لە ناوچەکە و ئەم جمھوریەتە تازەی عێراقی  بەدوومەڵێک دەزانی لە جەستەی ناوچەکەدا بۆیە زوو زوو لەڕێگەی ساواکەوە کێشەی بۆ درووست دەکرد و ئەمانیش بۆ ئێران بە ھەمان شێوە کاریان دەکردو  بەپاڵپشتی جەمال عبدولناسر دژایەتی ئێرانیان دەکرد.
ئێرانیش  لەڕێگەی ساواکەوە پاڵپشتی دروستکردنی تۆوی دوو بەرەکی نێوان کوردو عەبدولکەریم قاسمی دەکرد روسیاش پاڵپشتی عەبدولکەریم بوو دژ بەئێران و ئەمریکاش پاڵپشتێ ئێرانی دەکرد دژ بە عێراق بەگشتی گەلانی عێراق لەکودەتایی عبدولکریم قاسم سوودمەند نەبوو بەکوردو عەرەبەوە.
ھەرچەندە ئەو سەردەمە زۆربەی خەڵکی عێراق شوعی بوون بەڵام حیزبی شوعی  عێراق نەیتوانی رۆڵی مێژووی خۆی ببینێت.

ھەرچەند ئەگەر لەمێژوودانیە،من  بروای ئێستام وایە کورد لەسەردەمی مەلیکدا لەھەندێک روەوە وەک ھاوڵاتی ھەژماردەکرا نموونەشمان بۆ ئەو راستیە ئەوەیە دوا سەرۆک وەزیرانی سەردەمی مەلیکی کورد بوو ( ئەحمەد موختار بابان ) یەکێک بوو لەکەسایەتیە سیاسیەکانی  شاری کفری لەپاش ئەو مێژووەوە کەسایەتیەکی کورد تائەمرۆش ئەو پۆستی وەرنەگرتوو !!

پێموایە کودەتایی ساڵی ١٩٥٨ رۆژێکی خوێناوی ھەژمار دەکرێت لەمێژووی عێراقدا راستە عبدولکەریم ئەفسەرێکی ئازاو پاک بوو تاکوژراش خاوەنی ھیچ سەروەت و سامانێک نەبوو تەنانەت خێزانیشی پێکنەھێنابوو بەڵام  ئەگەر بەچاوی رەخنەگرانەوە ئەو ھەلومەرجە ھەڵسەنگێنین رەخنەی گەورە ھەڵدەگرێت .

بەتایبەت کوشتنی مەلیک و ماڵو مناڵەکەی و محکەمەی مەھداویش بە خوێنرێژترین محکەمە دادەنرێت لەمێژوودا  بەتایبەت بڕیاری لەسێدارەدانی کەسانی وەک (سەعید قەزاز) .
ئەو محکەمەیەی خستە ژێر پرسیارەوە تائەمرۆش ئەستۆی پاک نەبووەتەوە.

دەرنجام عێراق ساڵ بەساڵ خۆزگەی بە پار.