بەداخەوە بۆنی دوکەڵ دێت
موشەک بارانکردنی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدای پایتەختی عێراق لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سەربە ھەژموونی ئێرانەوە، بەپێی ئەزموونە مێژووییەکان، ھزر و سروشت و ھەستیاری ئەمریکا بەرامبەر بە ھێرشکردنە سەر باڵوێزخانەکانی لە تەواوی دونیادا مافی بیانو زیاتر دەداتە ئەمریکا بۆ وەڵامدانەوەی سەربازی وقوڵکردنەوەی قەیرانی سەربازی ناوچەکە، پێشبینیش دەکرێت عێراق بکرێتە مەیدانی یەکلایی کردنەوەی ململانێکان و ئێرانیش بەدەستی خۆی، خۆی خستە تەڵەکەوە.
چونکە عێراق لە رووی «ئەنترۆپۆلۆژیا ئەتنۆگرافیا ،جیوگرافی و جیوسیاسیی »یشەوە لە ھەموو وڵاتانیتر گونجاوترە بۆ ئەو شانۆیە و ئەنجامدانی ئەو ئەژێندایە.
بۆیە کۆی ئاماژە و پێدراو و لێکەوتە سیاسیی وئابووری و سەربازی و گۆرانکارییەکان ئەم ھاوکێشەیە وا پێشبینی دەکەرێت:
١- ترەمپ و ھاتنی ترەمپ ئاسایی نەبوو وەک سەرۆکەکانیتری ئەمریکا وەک چۆن لە وتارێکی پێشووتریشدا ئاماژەم بۆ کردووە رۆشتنیشی بەھەمان شێوە وەک عورفی سەرۆکەکانیتریش نابێت.
٢- ترەمپ ئەندازیاری ئاسایکردنەوەی پەیوەندی نێوان عەرەب ئیسرائیل بووە و ھەنگاوی زۆری بڕیوە لێ تەوا نەبووە و نیوە چڵە.....
٣- پێدەچێت ترەمپ ئەم ھەڵەی ئێرانی لەخوا ویستبێ بۆ ئەوەی پیلان و ئەجیندای خۆی جێبەجێ بکات ....
٤- ئیسرائیلیش ھاوکاری ترامپنیزمە و کوتووپڕ دەستی کردۆتە ھێرش بۆ سەر سوریا و دیمەشق ئەمەش لێدانی بەرەی ئێرانە بۆ کورتکردنەوەی نینۆکی ئێران لە ناوچەکەدا...
٤- یەکێکیتر لە ئامانجەکانی ترەمپ ئەوەیە فەوزایەک لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بخولقێنی و بە جێی بێڵێت بۆ بایدن و دیموکراتەکان بەشێوەیەک لەشێوەکان لەئۆدەی چارەسەرکردنی نەیەن.
٥- بۆ ھەناردەکردن و دوور خستنەوەی ململانێ و ناکۆکیە نێو خۆییەکانی ئەمریکا گونجاوترین شوێن بۆ ساغکردنەوەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بێت.
٦- ئامانجێکی تری «ئەمریکاو ئیسرائیل و عەرەب »داماڵینی ھەژموونی ئێرانە لە عێراق و سوریا، لوبنان
،ناوچەکە بەگشتی کورتکردنەوەی دەستی شیعە لە خۆرھاڵاتی ناوەڕاستدا.
ھەموو ئەوانەو چەندین شیمانەیتر ئەگەری روودانی ھەیە لە ناوچەکەدا بۆیە پێویستە کورد ئەو ھاوکێشانە وەک خۆی بخوێنێتەوە و ھەلی شیاو و پێویست بقۆزێتەوە چونکە بە پێی پێدرواە مێژوویەکان کورد بەس ئەگەر ئامادەبێت تەنھا ئەتوانێت سوود لە ھەلی بابەتی وەربگرێت بەڵکو توانای درووستکردنی رووداوی زاتی نیە.