ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست چیتر گرینگی جارانی نه‌ماوه
جیهان 19/04/2023
"ئه‌مریكا
كێشه‌ی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه و تواناكانیشی بۆ چاره‌سه‌ركردنیان سنوورداره."
ئارۆن ده‌یڤد میله‌ر
ڕیچارد سوكۆڵسكی
جۆ بایدن گوتوویه‌تی ده‌یه‌وێت جارێكی تر
ئه‌مریكا بكاته‌وه به هێزی یه‌كه‌می جیهان و لێره‌وه هاوپه‌یمانی وڵاتان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
كێشه‌كانی دونیا به‌ده‌ست بهێنێت.
بۆ ئه‌مریكا پێویسته ڕێبه‌رایه‌تی و شكۆی
له‌ده‌ستچووی خۆی بگه‌ڕێنێته‌وه، تاكوو لێره‌وه به‌شداری و هاوپه‌یمانی وڵاتانی جیهان
بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌وبه‌رانه‌ی كه ده‌بنه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر خۆشگوزه‌رانی
و ئاسایشی هاووڵاتییانی به‌ده‌ست بهێنێت. ته‌ندروستی و ده‌رمان، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی
گه‌رمبوونی زه‌وی و كاردانه‌وه‌یه‌كی گونجاو له به‌رانبه‌ر پێشكه‌وتنه بازرگانییه‌كانی
چین، ئه‌مانه له‌و بابه‌تانه‌ن كه ئه‌مریكا بۆ چاره‌سه‌ركردنیان پێویستی به هاوكاری
جیهانییه. له‌م نێوانه‌دا شوێنێک هه‌یه كه بۆ ئه‌مریكا ئیتر ئه‌و گرینگییه‌ی پێشووی
نییه، ئه‌و شوێنه‌ش هیچ جێگه‌یه‌كی تر نابێت جگه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
جیاوازی نییه كێ
براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی نۆڤه‌مبه‌ری سه‌ركۆماری ئه‌مریكا ده‌بێت؛ گرینگ ئه‌وه‌یه
كه بزانین له‌م ساڵانی دواییدا، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و سیاسه‌تی
ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته گرینگی كه‌متری هه‌بووه، چونكه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكا
پرسه ناوخۆیییه‌كان له پێش كێشه‌كانی دیكه‌وه دێت. واقیعییه‌ت ئه‌مه‌یه كه ڕێبه‌رایه‌تی
ئه‌مریكا ناتوانێت كێشه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین چاره‌سه‌ر بكات، یان ڕۆڵێكی كاریگه‌ری
هه‌بێت بۆ ئاڕاسته‌كردنی به‌ره‌و داهاتوویەکی باشتر.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌مریكا
هێشتا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا هه‌ندێک به‌رژه‌وه‌ندی هه‌یه كه ده‌بێت پارێزگاریان
لێ بكات، به‌ڵام ئه‌م وڵاته ده‌بێت له چۆنایه‌تی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی
واقیعبین، گونجا و خۆپارێز بێت. ده‌بێت فێر بێت به‌خۆڕاگرییه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت بكات،
له زیاده‌ڕۆیی و سه‌ربزێویی و كاری وا كه خۆی و وڵاتانی تریش دووچاری ده‌رده‌سه‌ری
بكات دوور بكه‌وێته‌وه.
چاره‌سه‌ركردنی پرسه
ناوخۆیییه‌كان ده‌بێت له پێش شه‌ڕوشۆڕی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه بێت، به‌تایبه‌تی
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا ڕووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین
كێشه له بواری ده‌رمان و ته‌ندروستی له ده‌یه‌ی چله‌وه تا ئێستا بووه‌ته‌وه. له‌گه‌ڵ
قه‌یرانی كۆرۆنادا ئاڵۆزی ناوخۆیی وه‌كوو؛ جه‌مسه‌رگیری توندی چینایه‌تی، نه‌ژادی،
سیاسی و له‌ده‌ست دانی بڕوابه‌خۆبوون و به ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵات سه‌ریان هه‌ڵداوه.
هه‌روه‌ها ئه‌و ته‌وژمانه‌ی كه به هۆی قه‌رز و كورت‌هێنانی بودجه‌وه دروست
ده‌بن، هۆكاره كه ده‌وڵه‌ت له خه‌رجكردنی پاره‌دا بكه‌وێته ته‌نگژه‌وه، كه‌وابوو؛
له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا ته‌نیا ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه‌ی كه پێویستن ده‌پارێزێت.
به چاوخشاندنێک به مانشێتی ڕۆژنامه‌كاندا
بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت، ستراتیجییه‌تی ئه‌مریكا له‌م ساڵانه‌ی دواییدا چه‌ند له ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست دوور كه‌وتووه‌ته‌وه. گاریگه‌ری زیانه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا
له‌سه‌ر ژیانی ئەمریکاییەکان، بایه‌خی ئه‌م وڵاته‌ی له جیهاندا له‌كه‌دار كردووه.
گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا له‌وانه؛ ئاگركه‌وتنه‌وه له دارستانه‌كانی كالیفۆرنیا و لافاو
و گه‌رمبوونی زه‌وی، ئه‌م كێشانه گرینگی زیاتری بۆ ئه‌مریكا هه‌یه له‌چاو كێشه‌كانی
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. ئاماده‌بوونی چین له سه‌رانسه‌ری ناوچه‌ی ئاسیا و ئۆقیانووس
و به‌ربه‌ره‌كانێی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، به‌رده‌وامبوونی ڕووسیا له ڕه‌فتاره نابه‌رپرسیارییه‌تییەكانی
و ده‌ستتێوه‌ردانی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، له‌م دوایانه‌شدا ده‌ركه‌وتنی
تیرۆریسته نه‌ته‌وه‌په‌رسته سپی پێسته‌كان له ناوخۆی ئه‌مریكا. هه‌موو ئه‌م كێشه‌وبه‌رانه
به به‌راورد به‌و هه‌ڕه‌شه تیرۆریستییانه‌ی كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه سه‌رچاوه
ده‌گرن، گرینگی زۆر زیاتریان هه‌یه.
خه‌رجكردنی پاره بۆ سازدانی
چاكسازی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، چونكه ئه‌زموون نیشانی
داوه كه هه‌وڵدان بۆ چاكسازی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بێ ئه‌نجامه و له‌خۆڕاییه،
چ ئه‌وه‌ی بگات به گۆڕینی ده‌سه‌ڵات. ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا به‌درێژایی جه‌نگی سارد هه‌وڵی
ده‌دا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌بێت، ده‌یویست نه‌وت له ده‌ستی
خۆیدا بێت و دڵنیاییش بداته وڵاته هاوپه‌یمانه‌كانی كه له هه‌موو كاتێكدا نه‌وتیان
به‌ده‌ست ده‌گات. له ده‌ورانی جه‌نگی سارددا كه‌نداو به‌شێكی زۆری نه‌وتی جیهان و
ئه‌مریكای دابین ده‌كرد. دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت و گازێكی زۆر له ده‌ره‌وی ناوچه‌ی كه‌نداو
و بەرهەم‌هێنانی نه‌وت و گازێكی زۆر له ناوخۆی ئه‌مریكا، گرینگی سه‌رچاوه‌كانی وزه‌ی
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی بۆ ئه‌مریكا كه‌م كرده‌وه.
كه‌مبوونه‌وه‌ی گرینگی ئه‌م
سه‌رچاوانه ئێستە به جۆرێكه سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامی ئاڵۆزی له به‌شێک له وڵاتانی
بەرهەم‌هێنه‌ری نه‌وت وه‌كوو؛ عێراق، ئێران و لیبیا، كه‌چی نرخی نه‌وت له‌م ساڵانه‌ی
دواییدا دابه‌زینێكی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه. نزیكه‌ی له‌سه‌ددا هه‌شتا و پێنجی
هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌نداو بۆ چین، هندستان، ژاپۆن و كۆریای باشوور ده‌ڕوات. نه‌وتی
كه‌نداو له‌سه‌ددا بیستی نه‌وتی جیهان پێک ده‌هێنێت و نزیكه‌ی یه‌ک له‌سه‌ر سێی ئه‌و
نه‌وته‌ی كه به ڕێگه‌ی ده‌ریادا ده‌گوازرێته‌وه، له گه‌رووی هورمزه‌وه تێده‌په‌ڕێت.
كه‌واتە؛ پاراستنی نرخی نه‌وت پێوه‌سته به كه‌نداوه‌وه و له ئه‌گه‌ری دروستبوونی
كێشه له‌م ڕێگه‌یه، شایه‌دی به‌رزبوونه‌وه‌ی له‌ناكاوی نرخی نه‌وت ده‌بین و له ماوه‌یه‌كی
كه‌مدا كێشه بۆ بازاڕ دروست ده‌بێت.
به‌ڵام ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه ده‌توانرێت
به ئاماده‌یی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا و گه‌یاندنی بەشێک له‌و نه‌وه‌ته به بازاڕه‌كانی
جیهان كه‌م بكرێته‌وه. به ده‌ربڕینێكی تر؛ له ئێسته‌دا ئه‌مریكا له ڕێگه‌ی میكانیزمه‌كانی
بازاڕه‌وه توانای كاردانه‌وه‌ی خێرای له به‌رابه‌ر لاسه‌نگی نرخی نه‌وتدا هه‌یه.
قه‌یرانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌و شێوه‌یه كه گومان ده‌كرا کاریگه‌ری له‌سه‌ر
نرخی نه‌وت نییه و هه‌موو وڵاتانی بەرهەم‌هێنه‌ری نه‌وت له ناویاندا ئێران، سوود
له هێمنی گه‌رووی هورمز و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خۆیان بۆ بازاڕه‌كان ده‌بینن.
ئه‌مریكا، به‌تایبه‌تی له
ئه‌فغانستان و عێراق، گیرۆده‌ی دوو جه‌نگی درێژ‌خایه‌ن بووه‌ته‌وه و به ملیاران دۆلاری
له‌م دوو وڵاته‌دا خه‌رج كردووه. باوه‌ڕێكی وا هه‌یه كه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا له سیاسه‌تی
ده‌ره‌وه‌یدا ده‌ستی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری هه‌ڵبگرتایه و زیاتر له‌سه‌ر
دیپلۆماسی بووه‌ستایه، ده‌یتوانی كۆتایییه‌كی باشتر به‌ده‌ست بهێنێت. ڕه‌نگه ئه‌م
باوه‌ڕه‌ش ڕاست نه‌بێت، چونكه به‌ربه‌ره‌كانێی خێڵ، تاقم و ناوچه‌گه‌ری، نه‌بوونی
ڕابه‌رایه‌تی، قانوون و ئازادییه سیاسییه‌كان، لاوازی ده‌سه‌ڵات و ناوه‌نده‌كان، نه‌بوونی
مافه‌كانی مرۆڤ، نایه‌كسانی ڕه‌گه‌ز و له كۆتاییشدا گه‌نده‌ڵییه‌كی به‌ربڵاو، ناوچه‌كه‌ی
دووچاری له‌كاركه‌وتن و ته‌فروتوونابوونێک كردووه‌ته‌وه كه چاكسازی تێدا له سه‌رووی
تواناكانی ئه‌مریكاوه‌یه.
بارودۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
ڕه‌نگه بۆ چه‌ندان ساڵی دیكه به هه‌مان شێوه به‌رده‌وام بێت؛ له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا
خه‌ڵكانێک كه گیرۆده‌ی ئه‌م كێشانه‌ن، ده‌بێت هه‌نگاوی یه‌كه‌م بنێن، بوونی ئه‌م كێشه‌وبه‌رانه
قه‌بووڵ بكه‌ن و ده‌ست به چاره‌سه‌ركردنیان بكه‌ن.
وه‌رگێڕان: سۆران جه‌لیل
-------------------------------------------------------------
• ئه‌م بابه‌ته ئارۆن ده‌یڤد میله‌ر و ڕیچارد سوكۆڵسكی
نووسیویانە، فاتیمه ڕادمهر له ئینگلیزییه‌وه وه‌ریگێڕاوه و به ناونیشانی (خاورمیانه دیگر اهمیت سابق را ندارد)، ١٥ی سێپته‌مبه‌ری ٢٠٢٠، له سایتی (مركز النباء) بڵاو كراوه‌ته‌وه.
•• ئارۆن ده‌یڤد میله‌ر (Aaron David Miller)، ڕاوێژكاری كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و نووسه‌ری
كتێبی "كۆتاییی مه‌زنایه‌تی: بۆ ئه‌مریكا ناتوانێت سەرۆک كۆمارێكی به‌هێزی دیكه‌ی هه‌بێت."
••• ڕیچارد سوكۆڵسكی (Richard
Sokolsky)، له ساڵی ٢٠٠٥ تا ٢٠١٥ ئه‌ندامی نووسینگه‌ی پلاندانانی سیاسه‌ته‌كانی
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بووه.
ناونیشانی بابه‌تەکە به زمانی ئینگلیزی:
Aaron David Miller & Richard
Sokolsky, ‘The Middle East Just Doesn’t Matter as Much Any Longer’, Politico, 3
September 2020