ئەو شەوەی زیلینسکی لە چنگی روسەکان دەربازی بوو

جیهان 30/04/2022

سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلادیمر زیلینسکی ئاشکرایدەکات، کە لە  سەرەتای دەستپێکردنی جەنگ لەگەڵ روسیا، هێندەی نەماوە بکوژرێت یان بکەوێتە دەست هێزەکانی روسیا.
زیلینسکی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری (تایم)ی ئەمریکی ئاشکرایدەکات هێزەکانی روسیا لە 24ی فێبریوەری بە پەرەشوت دابەزیونتە ئەو گەڕەکەی کە بینای سەرۆکایەتی کۆماری لێیە لە کییف، ئەویش لەوکاتەدا خۆی و خێزانەکەی لەناو بینای سەرۆکایەتیی حکومەتدا بون.

زیلنسکی دەڵێت: کچە 17 ساڵەلم و کوڕە 9 ساڵەکەمان خەبەر کردوەو 

ئەندرێ یەرماک، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئۆکرانیا بە گۆڤاری (تایم)ی راگەیاندوە  ئەو شەوەی روسەکان دابەزینە پایتەخت بۆ گرتن یان کوشتنی زیلینسکی، شەڕێکی سەخت رویداوە کە تەنیا لە فیلمەکاندا بینراوە.
دەڵێت هێزە ئەمنیەکانی ئۆکرانیا روناکی بیانای سەرۆکایەتی کۆماریان کوژاندەوەو ئێلەگی گولەنەبڕیان داوەتە زیلینسکی و 12 لە یاریدەدەرەکانی.
دوای ئەو شەوە قورسە داوا لە زیلینسکی کرا ئۆکرانیا بەجێبهێڵێت و لە مەنفا سەرۆکایەتیی حکومەت بکات، بەڵام ئەو رەتیکردەوەو وتارێکی ڤیدیۆیی تۆمات کرد و رایگەیەاند: ئەو سەرۆکی دەوڵەتە و رۆڵی خۆی لەم جەنگەدا دەبینێت