سێ ساڵە کەس عەبدوڵڵا ئۆجەلانی نەبینوە

جیهان 29/04/2022

چاودێر

 

ماوەی سێ ساڵە هیچ پارێزەرێک و کەسوکارەکەی، عەبدوڵڵا ئۆجەلانیان نەبینیوە و خانەوادەکەشی ئەمڕۆ داواکاریی بینینی ناوبراویان پێشکەش کردووە.

 

خانەوادەی عەبدوڵڵا ئۆجالان داواکارییان بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ ئۆجالان پێشکەشی دادگای کۆماریی تورکیا و بەڕێوەبەرایەتیی زیندانی ئیمڕاڵیی کرد.


لە ساڵی ٢٠١١ـەوە پارێزەرانی ئۆجالان تەنها پێنج جار توانیویانە چاویان بە ئۆجالان بکەوێت، لە ساڵی ٢٠١٩ـەوە تا ئێستاش سەرجەم داواکارییەکان بۆ ئەنجامدانی دیدار لە ئیمرالیی لە لایەن داواکاری گشتیی تورکیاوە وەڵام نەدراونەتەوە.