چی دەربارەی جلوبەرگی كوردی دەزانی؟

ڕاپۆرت 10/03/2022

چاودێر – ڕاپۆرت

جلی كوردی ئەو جلوبەرگەیە كە تایبەتە بە نەتەوەی كورد و بەشێكی سەرەكیی كولتووری كوردییە. جلی كوردی لە ڕووی شێواز و پۆشینییەوە لە ناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی تری كوردستان جیاوازە. لە پەیدابوونی كولتووری جلوبەرگی كوردی تا ئێستا گۆڕانكاریی بەسەر شێوەكەیدا هاتووە، بەڵام مۆركی نەتەوەیی پاراستووە و توانیویەتی تا ئەمڕۆ بە زیندوویی بمێنێتەوە و بەردەوامیش گرنگیی زیاتری پێ‌ دەدرێت.

 لە هەرێمی كوردستان ڕۆژێك تایبەت كراوە بە پۆشینی جلوبەرگی كوردی. ئەو ڕۆژەش ڕۆژی 10_ی ئازاری هەموو ساڵێكە. ئەوەش لەسەر خواستی كەسەكان دەمێنێتەوە و بە ئازادانە دەیپۆشێت ئەو ڕۆژەش زۆربەی قوتابخانە و كۆلێژ و پەیمانگا و دامودەزگا حكومی و تایبەتییەكان دەگرێتەوە و زۆرینەشیان بە جلوبەرگی كوردییەوە دەردەكەون.


جلوبەرگی كوردیی ژنان و پیاوان جیاوازییان زۆرە، هاوكات هەریەكەیان چەند جۆر و مۆدێلێكیان هەیە و بە پێی ناوچە جیاوازەكانی كوردستانیش مۆدێلی جلەكان گۆڕانكیارییان بەسەردا دێت.


جلی كوردیی پیاوان بریتین لە: ڕانك و چۆغە، كەوا و پانتۆڵ. كر، شاڵ و شەپك. كورتەك و شەرواڵ. هێلەك، ئێلەك. كراس، قەمیس. فەقیانە، لەوەندی، ئەنگوچك. جلی خەبات پێشمەرگانە. لەشكری. 


هاوكات جوانكاریشیان هەن، وەك:  پشتێن. كڵاش. كڵاو. مشكی. جامانە، جەمەدانی، پووشی. پوزەوانە. تەسبیح. شمشێر، خەنجەر.


جلی ژنانیش بریتین لە: كراس. فەقیانە، لەوەندی، ئەنگوچك. كەوا، كەوێ، كورتەك. هێلەك، ئێلەك، سوخمە. سەڵتە. فیستان. خەفتان. چەفتە، دەسماڵ. كۆڵوانە، چارۆگە. دەلینگ، شەرواڵ، دەرپێ. ژێركراس، بن كراس.


جوانكارییەكانیشیان بریتین لە:  سەر و بەست (لاگیرە و پڵپڵ و لەرزانە). شەدە سەروێن، كۆفی. كڵاوی چنراو و ڕازێندراوە. هەوری. شیتەك. پشتوێن، پشتێن. گوڵ یەخە. گۆبەرۆك. تاسی زێڕ . گوڵنكە. دەسڕۆك.


جلی كوردیی پیاوان و ژنان، بەپێی شێوازی ناوچە و دیالێكتیك جۆر و شێوەی زۆرە، وەك: كەتافی و مرادخانی و چەندان نموونەی تر.