بەرشە یەكەم گرێبەستی هاوینەی یەكلاكردەوە

وەرزش 08/03/2022

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و ئەندریاس كریستنسنی دانیماركی و بەرگریكاری یانەی چێڵسی ئینگلیزی گەیشتنە رێكەوتن و هاوینی داهاتوو ئەو یاریزانە بە درێسی یانە كاتالۆنیەكەوە لە كامپ نۆ دەبێت.
كریستنسن بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند، چونكە دەمویست پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە بكەم، گرێبەستی زۆرێك لە یانە ئینگلیزیەكان و هەروەها بایرن میوشنی ئەڵمانیم رەد كردەوە.
ئەو یاریزانە بۆ ماوەی پێنج وەرز گرێبەستی لەگەڵ یانە ئیسپانیەكە واژۆ كردوەو سەرجەم پشكنینە پزیشكیەكانی دور لە چاوی راگەیاندنەكان بەسەركەوتویی تێپەڕاندوە.
كریستنسن هاوینی داهاتو لەگەڵ یانە ئینگلیزیەكە گرێبەستەكەی تەواو دەبێت و دەیتوانی بە گرێبەستێكی سەربەست بۆ هەر یانەیەك بیەوێت بڕوات.