فەڕەنسا كەمپێكی راهێنان بۆ پێشخستنی تۆپی پێی خانمان لە عیراق دەكاتەوە

وەرزش 08/03/2022


یەكێتی تۆپی پێی عیراق رایگەیاند، بەمەبەستی بەرەو پێشبردنی زیاتری توانای خانمان لە تۆپی پێدا یەكێتی تۆپی پێی فەڕەنسا سەرپەرشتی پرۆژەیەكی راهێنانی تۆپی پێی دەكات لە عیراق. بە بەشداری  100 خانمە یاریزان و،  30 راهێنەرو، 30 دادوەر.
عەدنان دەرجال سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عیراق رایگەیاند، مەبەست لە ئەنجامدانی ئەم پرۆژەیە بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی توانای جەستەیی و هونەری خانمانە وەك یاریزان و دادوەرو راهێنەر لەم بوارەدا، كە نوێنەری سەرجەم پارێزگاكانی عیراق تێیدا بەشدار دەبن. دەرجال وتیشی، ئەمە دەرفەتێكی باشە بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی هونەری تۆپی پێی خانمان لە عیراق، چونكە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ئەوروپا خانمە فەڕەنسیەكان، ئەزمونێكی زۆریان هەیە.