چێڵسی، دوای سەردەمی ملیاردێرە روسیەكە چی بەسەردێت

وەرزش 01/03/2022

(هاوكاری و خۆشەویستی تۆ ئەم كارەی ئاسانكرد) مانگی رابردو یانەی چێڵسی نازناوی جامی جیهانی یانەكانی بەدەستهێنا توخیل ئەم رستەیەی سەرەوەی ئاراستەی رۆمان ئەبرامۆفیچ خاوەنی یانەكە كرد. بەم بردنەوەیەش كۆی نازناوەكانی چێڵسی لەسەردەمی ملیاردێرە روسیەكە بوە 19 نازناو.
 دوای ئەوەی لە ساڵی 2003  ئەم ملیاردێرە روسیە بوە خاوەنی یانەكە .
رۆمان ئەبرامۆفیچ لە ساڵی 2003ەوە خاوەنداری ئەم یانەیە دەكات و كارەكتەری سەرەكی ئەنجامە باشەكانی یانەكەیە لەروی داراییەوە، بەڵام بەهۆی ئەو دۆخە ئاڵۆزەی ئێستا لەناوچەكە دەگوزەرێت بەهۆی شەڕی (روسیا – ئۆكرانیا) پێدەچێت پاشە رۆژێكی باش چاوەڕوانی ئەم یانەیە نەكات ئەگەر دۆخەكە  وا بەردەوام بێت.
بەڵام وەك چارەسەرێكی كاتی بۆ ئەوەی یانەكە دوور بێت لە هەر شڵەژانێكی دەرونی و تەنگژەی دارایی ئەبرامۆفیچ دەستی لەسەرۆكایەتی یانەكە كێشاوەتەوەو رادەستی ئیدارەی یانەكەی كردووە.
ئەبرامۆفیچ تەمەنی 55 ساڵەو یەكێكە لە هەرە 35 كەسە نزیكەكانی ڤلادیمیر پۆتینی سەرۆكی روسیاو، خاوەنی 14 ملیار دۆلارە، بەپێی راپۆرتێكی گۆڤاری فۆریسی ساڵی 2021 پلەی 142 هەمینی دەوڵەمەندی جیهانە.