چی یاسایەکی ئاسمانی و مەدەنی ڕووح و ژیانی مێینەی لەسەر نێرینە تاپۆ کردووە؟

ژن 16/02/2022

نوسینی: کوێستان مەحەمەد
بۆچی لەم کۆمەڵگەیە بەردەوام هەواڵی کوشتن دەبیستین ؟

جۆرەکانی کوشتن و خۆکوشتن زۆرن 
ئەوەی زەق ودیارە کوشتن و خۆکوشتنی تۆێژێکە زیاتر لەوانی کە کەئەویش توێژی  ژنانە، ئەم بابەتی کوشتنە ڕۆژ نیە ژنان ڕانەچەڵکێنی  سات نیە ئەم کردە قێزونە ژن نەخاتە بەر ئەوەی تۆ گەر بتەوێت داوای مافەکانت بکەیت دەکوژڕێیت لەلایەن خیزانتەوە جا ئیتر تاکی ئەم خێزانە هاوسەرتە کوڕتە باوکتە براتە هیتد ...
واتا لێرەوە باسەکەمان دەچێتەوە سەر ئەوەی ئایا  ئێمەی ژنان بەتاپۆی مۆرکراوی ئەم توێژە لە پیاوان لە دایکبووین، یان گرێ بەستیان لەسەر ژیانی ئێمە کردووە
 یان گەر پابەندی  ئەم  تاپۆیە نەبین دەکوژرێین، پرسیارکە لێرەوەیە گەر تێڕوانینمان بخەینە سەر دام و دەزگای فەرمییەکان کە داکۆکیکارن  لە مافی ژنان و ڕێکخراوە لۆکەڵییەکان دیسانەوە سەرنج و فۆکسمان دەچێتە سەر ئەوەی هەنگاوی کاروو هاتوو هاواری داکوکیکاریمان بۆچی ناگاتە جێی خۆی  بۆچی کوشتن و بڕین و تووندووتیژی هەر بەردەوامە ؟

بێ گومان  لەوڵامدا هۆکارەکان زۆرن لە هەرە هۆکارە سەرەکییەکان

1- نەبوونی دارایی سەربەخۆ و ملکەچبوون بۆ نێریە
2- نەبوونی زەمینەیەکی واقعی لە دابینکردنی جێگەیەکی ئارام  کە تیایدا مێینە پارێزراوبێت لەهەموودەستدرێژییەک
3-نەبوونی هۆشیاری یاسایی 
4-زاڵبوونی هەژموونی خێڵەکی بەسەر یاسادا 
5-کەمی هۆشیاری خانمان خۆیان لە جیاکردنەوە و شیکردنەوەی سەرجەم پەیوەندییەکانی بەرامبەر بەنێرینە  و زۆرتریش ....


ئایا هۆکار عەقڵیەتی کۆمەڵگەیە نەگۆڕە ؟

بەڵی بنەماکەی عەقڵیتی نەگۆڕی خێڵەکی تا ئێستاش زاڵە بەسەر هەموو مێینەکاندا   و یەکەم  شتیش کە دەکرێتە پاساو  چی بڵێین بە کۆمەڵگە ئەو خاڵەشیان بیرچووە کەکۆمەڵگە وەک دستەواژە تەنها وتی وتییە تاکی خێزان دەتوانێت خۆی ببێتە تاکێی هۆشیارو چیدی لەپێناو نامەیەکدا مێینەک نەکاتە قوربانی کۆمەڵگەیەکی دواکەوتوو و پڕ لە ئیرەیی و ڕق  کە لێردا مێینەش تومەتبار دەکەمەوە کەدەستی هەیە لە زۆربەی نەهامەتییەکانی مێینەکانی کەدا.

 بەڵام ئەوەی گرنگە چی بکرێت تا ژنان لە دەست ئەم عەقڵە ڕزگاربکرێت؟ 

باسەکەمان دێتەوە سەر ئەوەی ئایا وڵاتەکەمان سیستماتیکە بە یاسا مەدەنییەکان ؟

ئایا یاسا سەروەرە لە سەرووی خێڵ و خێزان و تاک ؟ 
 
ئایا هۆکار عەقڵیەتی کۆمەڵگەیە نەگۆڕە 
بەڵی بنەماکەی عەقەڵیتی نەگۆڕی خێڵەکیە بەڵام ئەوەی گرنگە چی بکرێت تا ژنان لە دەست ئەم عەقڵە ڕزگاربکرێت ؟

باسەکەمان دێتەوە سەر ئەوەی ئایا وڵاتەکەمان سیستماتیکە  
ئایا بێ سیستەمی  هۆکار نیە   مافی ژن تەنها لەسەر زاربێت بێ بوونی  زەمینەو سستەمێک بۆ ئەوەی ئەم مافانەی  تێدا پارێزراوبێت.

دوواجار گەر عەقڵیەتیش نەگۆڕ بێت ناچاری یاساو سیستەمی وڵاتەکە دەکرێت گەر دامەزراوەی سیستەمی بێت و یاسای کۆنکریتی بۆدانرێت  بێ گومان هیچ گورگێک ناتوانێت پەلاماری  مێگەل بدات  هیچ نێرینەیەکیش ناتوانێت خاوەنداری مێینە بکات . 


لە کۆتا دێرەکانمدا  هەر ئەوە دەنوسمەوە گەر هەرێمی کوردستان  نەبێتە هەرێمێکی خاوەن سیستەم بەدابین کردنی بیمەو جێگەی نیشتەجێبوون و ئابووری سەربەخۆ بۆ مێینە ویاسای گەڕاوە بەدەستورێک لەسەر بنەمای مرۆڤبوون بۆ ژنان و مافی مرۆڤ دەستەبەر نەکات کاروانی ژن کوشتن و خۆکوشتن و توندووتیژی ساڵ بەساڵ زیاتر و لە هەڵکشاندا دەبێت
 تەنانەت ئێمەی داکۆکیکاریش لە مافی ژنان دەکەوینەوە بەر ئەو هەڕشەیە و یەخەمان پێدەگیرێت جا یا دەبێت ڕووبەڕووی کۆمەڵگەیەکی بیرچەقبەستوو ببینەوە یاخود ملکەچی قەدەری لە ناوبردن ببینەوە بە ناڕەوایی نوقتە سەری دێڕ ...