بەهۆی قەیرانی ئۆكرانیاوە نرخی نەوت بەرزتردەبێتەوە

ئابوری 14/02/2022


ئەمرۆ دووشەممە نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا بەرزبونەوەی نوێی تۆماركرد كە بەبەرزترین نرخ دادەنرێت لەماوەی 7 ساڵی رابردوودا .
ئەمرۆ نرخی خاوی برینت گەیشتە 95.56 دۆلار كە هەر بەرمیلێك نەوت نزیكەی 1.12 دۆلار بەرزبوەتەوە كە بە بەرزترین ئاست دادەنرێت لە ساڵی 2014 ەوە.
هاوكات نرخی نەوتی خاوی تیكساس گەیشتە نزیكەی 94.94 دۆلار .
هاوكات بەهۆی راپۆرتەكانی ئەمریكا سەبارەت بە ئەگەری داگیركردنی ئۆكرانیا لەلایەن رووسیاوە بازاری دراوی جیهانی جێگیری لەدەستداوە.
ئیدوارد مۆیا پسپۆری بازاڕ لە ئاواندا بڵاویكردوەتەوە ، ئەگەر رووسیا هێزەكانی جووڵە پێبكات ئەوا نرخی یەك بەرمیل نەوت زۆر بە ئاسانی بۆ سەروو 100 دۆلار بەرز دەبێتەوە.
پسپۆران بەرز بونەوەی نرخی نەوت لە جیهاندا بۆ ئەگەری داگیركردنی ئۆكرانیا لەلایەن رووسیاو ئەگەر سەپاندنی سزای ئابوری لەلایەن ئەمریكاوە بۆ سەر رووسیا دەگەڕێننەوە.