بیتکۆین نزیکەی نیوەی بەهاکەی لە دەست داوە

ئابوری 22/01/2022

چاودێر

 

دراوی دیجیتاڵیی بیتکۆین لەناو زیانێکی بەردەوامدایە، ئەمڕۆ بە 36 هەزار دۆلار مامەڵەی پێوە کرا، بەمەش 48%ی بەهاکەی لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا لە دەست داوە کە گەیشتە 69 هەزار دۆلار.


دراوی دیجیتاڵیی بیتکۆین تێکڕا لە بازاڕەکانی دراوە دیجیتاڵییەکاندا بڕی 600 ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە، کە ئەمەش وای لە چاودێرانی بازاڕی دراوە دیجیتاڵییەکان کردووە بە هاوشێوەی گوڵی لالەی هۆڵەندیی دابنێن و پێشبینیی هەمان چارەنووسی بکەن.


دابەزینی نرخی بیتکۆین بۆ ڕێکارەکانی بانکی ناوەندیی فیدڕاڵی دەگەڕێتەوە بە کشانەوەی پاڵپشتییەکانی بۆ بازاڕی دراوە دیجیتاڵییەکان.


لە ئەنجامی ئەو بڕیارانە بیتکۆین زۆرترین زیانی بەرکەوتووە لەناو دراوە دیجیتاڵییەکاندا، لە ڕۆژی جومعە ڕێژەی 12%ی بەهاکەی لە دەست دا و ئەمڕۆ شەممە 7%ی لە دەست داوە کە لە ماوەی حەوت ڕۆژدا زیاتر 9%ی بەهاکەی لە دەست داوە.
هەروەها دراوە دیجیتاڵییەکانی دیکە بەهەمانشێوە تووشی زیانی گەورەبوون لەماوەی چەند هەفتەیەکی کەمدا، ئیسیریۆم و میمی ڕێژەی 45%ی بەهاکەیان لەدەستداوە.