ڕێگەیەكی داخراو،رووسیا هێزكۆدەكاتەوە،ئەمریكا هەڕەشە دەكات ئۆكرانیا لە ئامادە باشیدایە

ڕاپۆرت 15/01/2022


ئا/ رەمەزان شێخانی 
كۆبونەوەكانی نێوان ئەمریكا و هاوپەیمانە ئەوروپیەكانی لەگەڵ رووسیا كۆتایی هات و گەیشتە رێگەیەكی داخراو، وهیچ پلانێكیش لە ئارادا نیە بۆ دووبارە كۆبونەوەكردن سەبارەت بە بڵاوكردنەوەی دەیان هەزار سەرباز لەلایەن رووسیاوە لەسەر سنوری ئۆكرانیا.
مۆسكۆ بڵاویكردەوە كۆبونەوەكان سەركەوتوو نەبون،تەئكیدیشی كردەوە ئەوان بەرپرسیاریەتی گێچەڵپیكردنی ئۆكرانیا هەڵناگرن و ئەمریكاش هەڕەشەی سزای ئابوری دەكات لە رووسیا ئەگەر ئۆكرانیا داگیربكات.
سیناریۆ كراوەكان 
سەمیر كاشف پسپۆر لە كاروباری نێودەوڵەتی رایگەیاند: پاش شكستهێنانی وتوێژە دیبلۆماسیەكان بەتایبەت پاش ئەوەی مۆسكۆ رەتیكردەوە جارێكی دیكە كۆبونەوە بكات لە ئێستادا سەرجەم سیناریۆكان كراوەن.
كاشف بە سكای نیوزی راگەیاندوە: مۆسكۆ هیچ سازشێك ناكات و دانوستانی كرد لە پێناو هێۆركردنەوەی رۆژئاوا بەڵام بە شێوەیەكی كاتی داگیركردنی نیمچە دوورگەی قرم ئەگەرێكی وواردە، وتیشی ژمارەی ئێستا سەربازەكانی رووسیا نیشانەی شەڕكردن نیە بەڵام لەكاتی زیاتركردنی ژمارەی سەربازەكان ئەوە ئامادەكاریی تەواوەتیە بۆ جەنگ.
باسی لەوەشكرد مۆسكۆ شەڕی مان ونەمان دەكات لە ناوچەی دەریای ڕەش چونكە ئەو ناوچەیە ناوچەیەكی ستراتیژی گرنگە بۆ بەرژەوەندیە ئابوریەكانی رووسیا لە بواری ووزە و بازرگانی و ئابوریدا، ئەوەش لەناوچەكەدا روودەدات هەوڵێكی ئەمریكایە بۆ فشار خستنە سەر رووسیا.
سەبارەت بە پشتیوانیەكان رۆژئاوا بۆ ئۆكرانیا كاشف رایگەیاند: تەنها پشتیوانی مەعنەوی دەبن نەك بەكارهێنانی هێز لە سەر ئەرزی جەنگەكە ، وڵاتانی رۆژئاوا تەنها دەتوانن سزای ئابوری لەدژی رووسیا بەكاربهێنن وەك جیاكردنەوەی سیستمی بانكی رووسیا لە سیستمی نێودەوڵەتی یاخوود بەكارهێنانی ئەو سزایانەی سندوقی سامانی سەروەری رووسیا بكاتە ئامانج 
هەروەها بەكارهێنانی كۆت وبەند بەسەر ئەو بانكانەی كە رۆبڵ دەگۆڕێت بۆ دراوی بیانی .
وتیشی كارتێكی دیكەی فشار بریتیە لە هێڵی بۆری غازی نۆردستریم.
گرژی و ئاڵۆزی.
سیرگی ریابكۆف جێگری سەرۆكی رووسیا لە لێدوانێكیدا بۆ ئار تی رووسی رایگەیاند:ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی ئامادە نین داواكاریەكانی مۆسكۆ جێبەجێ بكەن سەبارەت بە گرەنتی ئاسایش.
ریابكۆف وتیشی رووسیا هیچ هۆكاریەك شك نابات لە پێناو دەستپێكردنەوەی خوولێكی دیكەی دانوستان لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا سە بارەت بە داخوازیەكانی مۆسكۆ.
جەنگ لەدەرگایە 
مایكل كاربنتر نێردەی ئەمریكا لە رێكخراوی ئاسایش و هاریكاری لە ئەوروپا رایگەیاند: پێویستە وڵاتانی رۆژئاوا خۆیان ئامادەبكەن بۆ پەرەسەندنی گرژی و ئاڵۆزیەكان لەگەڵ مۆسكۆ.
كاربنتر تەئكیدی كردەوە ئەمریكا رێگە نادات بە درووستكردنی ناوچەی دەسەڵات یان دانانی كۆت لەسەر مافی وڵاتانی دیكە بۆ هەڵبژاردنی هاوپەیمانی وەك ئاماژەیەك كە رووسیا رێگە نادات ناتۆ هاوپەیمانێتیەكانی فراوانتربكات رووەو رۆژهەڵات.
لای خۆشیەوە هیلگا شمید ئەمینداری گشتی رێكخراوی ئاسایش و هاریكاری لە ئەوروپا رایگەیاند: دۆخەكە زۆر مەترسیدارە لەناوچەكەدا و پێویستە رێگە چارەیەك بدۆزرێتەوە لە رێگەی كردنەوەی كەناڵە دیبلۆماسیەكان لە پێناو راگرتنی گرژی و ئاڵۆزیەكان و دەستكردن بە بونیات نانەوەی متمانە لە رێگەی شەفافیەت و هاریكاری .
سیرگی لافرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند: مۆسكۆ ئامادە نیە تەنانەت گفتوگۆ بكات لەسەر داواكاریەكانی ئەمریكا سەبارەت بە گەراندنەوەی هێزەكانمان.
بە گویرەی راپۆرتەكان رووسیا نزیكەی 100هەزار سەربازی لە نزیك سنوری ئۆكرانیا بڵاوپێكردوە ، بەڵام پسپۆران ئاشكرایان كردوە ئەگەر رووسیا بەنیاز بێت خاكی ئۆكرانیا داگیر بكات ئەوا پێویستە دوو ئەوەندە هێز كۆبكاتەوە.
جیك سلیڤان راۆێژكاری ئاسایشی نەتەوەی ئەمریكا بڵاویكردەوە ئەگەر رووسیا بریاری داگیركردنی ئۆكرانیا بدات ئەوا رووبەروی سزای تووندی ئابوری دەبێتەوە.
سكای نیوز