وەزارەتی نەوتی عیراق لەمانگی تشرینی دووەم 7 ملیار دۆلار داهاتی نەوت بوە

ئابوری 25/12/2021


رۆژی شەممە وەزارەتی نەوتی عیراق كۆی داهاتی نەوتی هەناردە كراوی مانگی تشرینی دووەمی بڵاوكردەوە بە پشت بەستن بە داتاكانی كۆمپانیای "سۆمۆ"
بەگوێرەی داتاكانی كۆمپانیایی سۆمۆ مانگی تشرینی دووەم بڕی 98 ملیۆن و 192 هەزارو 317 بەرمیل نەوت فرۆشراوە ، بڕی داهاتی نەوتە فرۆشراوەكە بریتی بوە لە 7 ملیار و 610 ملیۆن و 850 هەزار دۆلار بوە.
ئاشكراشی كردوە كۆی نەوتی هەناردە كراو لە كێڵگەكانی ناوەراست و باشوری عیراق بریتی بوە لە 95 ملیۆن و 860 هەزارو 149 بەرمیل نەوت ، لە كێڵگەكانی كەركوكیش 2 ملیۆن و 32هەزارو 685 بەرمیل نەوت هەناردە كراوە.
تێكڕای نرخی یەك بەرمیل نەوت بە 77.510 دۆلار فرۆشراوە.