سندوقی خانەنشینی

ئابوری 23/12/2021


دڵنیایی کۆمەڵگەیی فاکتەرێکە بۆ دڵنیایی ئایندەی مرۆڤ، ئەو یاسا و رێکارە لە زۆرێک لەوڵاتان جێبەجێدەکرێت، وەک بەشێک لە مافی مرۆڤ، رێکخراوی کار جیھانی چاودێری دەکات ، پێویستە ئەو یاساییە لە عێراق و ھەرێمی کوردستانیش پراکتیزەبکرێت.
بەتایبەت لەکەرتی تایبەت یاسایی خانەنشینی بیانگرێتەوە، وەک چۆن ئەو یاسایە، کارمەند و فەرمانبەرانی کەرتی گشتی و حکومی دەگرێتەوە.
پراکتیزەکردنی ئەو رێکارە، بۆ دەوڵەتی عێراق ئاسانترە، لەبەر ئەوەی، ئەوان سندوقی خانەنشینیان ھەیە، لە دروستبوونی دەوڵەتی عێراقدا یاسای لێبڕینی مووچە، لە کارمەند و فەرمانبەرانی کەرتی گشتی دەبڕدرێت و ھەواڵەی سندوقی تقاعودی دەکرێت.
ئەو گوژمە و پارەیە دەستەی خانەنشینی عێراق سەرماییە گوزاری پێوە دەکات، ھەموو قازانجەکەی دیسان دەچێتە سەر سندوقی تقاعودی، بۆیە تائێستاش ئەو سندوقە، قەرز بەحکومەتی عێراق دەدات و بەھیچ شێوەیەک لەبودجەی ساڵانەی عێراق، ھیچ گوژمە و بڕە پارەیەک بۆ موچەی خانەنشینی تەرخان ناکرێت، خانە نشینی عێراقی بێمنەتن لە حکومەت و سەر بەرزانە و شکۆمەندانە دەژین.
جا پێویستە ھاوشێوەی بەغدا حکومەتی ھەرێم دەستەی خانەنشینی دابمەزرێنێت و سندوقی تایبەتی خۆی ھەبێت، بەو چەشنە کێشەی موچەی خانەنشینی چارەسەر دەکرێت.
بۆ تەواکردن و ھاندانی کەرتی تایبەتیش پێویستە یاسایەک بۆ خانەنشینی کارمەند و فەرمانبەرانی کەرتی تایبەت ھاوشێوەی کەرتی گشتی ھەبێت.
ئەو کات زۆرێک لە گەنجان و لاوان ھەوڵی دامەزراند نادەن لە کەرتی گشتی و پەنادەبەنە بەر کەرتی تایبەت، بەو شێوەیە ئەرکی دارایی سەرشانی حکومەت، سوکتر دەبێت، کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی بێکاریش دەبێت، ھاوکات ئەم ھەنگاوە، نێتی حکومەت بۆ بونیاد نان و درووستکردنی دامو دەسگایی مەدەنی، یاسایی ، دەوڵەتی، پیشان دەدات. بەشێکی زۆری کۆمەڵگە بە دڵنیایی دەژێت.