ڤاكسینی كۆرۆنا قەیرانێكی گەورە لەنێو سوپای ئەمریكادا دروست دەكات

ڕاپۆرت 18/12/2021


رەمەزان شێخانی
بەهۆی رەتكردنەوەی وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا لەلایەن سەربازانی سوپای ئەمریكاوە بە كۆمەڵ سەرباز و مارێنز كاركەنار" فەسڵ" دەكرێن ودووردەخرێنەوە.
تۆڕی هەواڵەكانی "سی ئێن ئێن" ی ئەمریكی بڵاویكردوەتەوە فەرماندەیی هێزی دەریایی ئەمریكا بریاری دەركرد بە دوورحستنەوەو دەركردنی 103 سەرباز ،ئەوەش هەنگاویەكە دەریدەخات سوپای ئەمریكا سوورە لەسەر سەپاندنی بریاری وەرگرتنی ڤاكسینی لەلایەن سەربازانی سوپای ئەمریكاوە.
رۆژی چوارشەممەی رابردوو ئەو وادەیە كۆتایی هات كە سوپای ئەمریكا دیاری كردبوو بۆ وەرگرتنی ڤاكسین و تا ئێستاش هەزاران سەرباز ڤاكسین یان وەرنەگرتوە چونكە ئامادەنین ڤاكسین وەرگرن.
بەگوێرەی داتاكانی سوپای ئەمریكا نزیكەی 97%ی سەربازانی سوپای ئەمریكا ڤاكسین یان وەرگرتوە 
هەروەك نزیكەی 95% لەهێزەكانی مارێنز ڤاكسین یان وەرگرتوە.
لەبەرامبەریشدا فەرماندەیی هێزەكانی مارێنز لێكۆڵینەوە لەو داواكاریانە دەكات كە پێشكەشیان كراوە بەمەبەستی بەخشینیان لە وەرگرتنی ڤاكسین.
هەر بەگوێرەی راپۆرتەكە فەرماندەیی هێزە ئاسمانیەكانی سوپای ئەمریكا 27 ئەندامی خۆی لەسەر كار لابردوە چونكە ئامادەنەبوون ڤاكسین وەرگرن و هێزی دەریایش ئاشكرای كردوە دەست دەكات بە دەركردنی ئەو سەربازانەی ڤاكسین یان وەرنەگرتوە.
جۆن كێربی وتەبێژی پنتاگۆن رایگەیاند: نامانەوێت هیچ كەس بەهۆی وەرنەگرتنی ڤاكسینەوە دەربكرێت و بەڵكوو دەمانەوێت ببینیین هەموان ڤاكسین یان وەرگرتبێت، چونكە ئەوە خواستێكی سەربازی و پزیشكی وڕەوایە.
هەرچەندە سوپای ئەمریكا سەركەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە لە رووی پێدانی ڤاكسینەوە بەڵام تا ئێستاش نزیكەی 35 هەزار سەرباز ئامادەنین ڤاكسین لەخۆیان بدەن ، كە سەدانیان بەهۆكاری ئاینیەوە داوادەكەن بیان بەخشن لەوەرگرتنی ڤاكسین.
نزیكەی 3 هەزار سەربازی پیادە رەتیدەكەنەوە ڤاكسین وەرگرن  و بریارە لەمانگی داهاتوە سوپا دەست بە دەركردنی ئەو سەربازانە بكات كە ڤاكسین وەرناگرن.
"كریستین ورموت" وەزیری سوپای ئەمریكا بڵاویكردوەتەوە: وەرگرتنی ڤاكسین بەرلەهەر شتێك پەیوەندی بە دیسپلین و ئامادەیی سوپاوە هەیە هەروەك سوپاسی ئەو سەربازانەی كرد كە ڤاكسین یان وەرگرتوە وسوپاسی ئەو تیمە پزیشكیانەشی كرد كە سەرپەرشتی پرۆسەكەیان كردوە.
وەزیری سوپای ئەمریكا داواشی لەو كەسانە كرد كە ئامادە نین ڤاكسین وەرگرن ڤاكسین وەرگرن و ئەگەر ئەو كەسانە سووربن لەسەر وەرنەگرتنی ڤاكسین ئەوا بەناچاری لە ریزی سوپا دووریان دەخەینەوەو فەسڵ دەكرێن.
سكای نیوز