كۆرۆنا ژیانی نیو ملیار كەس هەژار دەكات

تەندروستی 12/12/2021

زیاتر لە نیو  ملیار كەس لەسەر ئاستی جیهان لە هەژارییەكی زۆردا گیریان خواردوە،  ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی خەرجی چاودێریە تەندروستیەكان لەسەرەتای سەرهەڵدانی پەتای كۆرۆناوە.
بەڕێوەبەری گشتی لەرێكخراوی تەندروستی جیهانی تیدرۆس ئەدهانۆم گێبرسوس، وتی: "پێویستە هەموو حكومەتەكان دەستبەجێ دەست پێبكەنەوە و هەوڵەكان خێراتر بكەن بۆ ئەوەی دڵنیا ببنەوە كە هەر هاوڵاتیەكیان بێ ترس لە ئەنجامە داراییەكان دەستیان بە خزمەتگوزاری تەندروستی  بگات".

تێدرۆس هانی حكومەتەكانی دا كە زیاتر جەخت لە سیستەمی چاودێری تەندروستی بكەن و  لەو رێگەوەی كە دەرمان و چارەسەر بەئاسانی  بەدەستی هاووڵاتیان بگات و خەرجیەكەی زۆر نەبێت لەسەر ژیانی داراییان.