خشتەی دابەشكردنی مووچەی دوو رۆژ بڵاوكرایەوە

ئابوری 25/11/2021

چاودێر
ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی تشرینی دووەم، دابەشكردنی مووچەی مانگی 11، لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم دەستیپێكرد و ماوەی دوو هەفتە دەخایەنێت.
بەپێی خشتەیەكی دابەشكردنی مووچە، كە لەوەزارەتی داراییەوە دەست چاودێر، كەوتووە، ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەكرێت.
هەر بەپێی خشتەكە، رۆژی یەكشەممەی داهاتوو 28/11/2021، مووچەی مانگی 11ی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابەشدەكرێت.
دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە لەكاتێكدایە، كە حكومەتی هەرێم بەپشت بەستن بە200 ملیار دینارەكەی بەغداد، دەیەوێت لەماوەی 14 رۆژدا، واتە تاوەكو 9ی مانگی داهاتوو، مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستە و سێ سەرۆكایەتیەكەی هەرێم و خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی دابەشبكات.