ئێران: لەڕوبەڕوبونەوەكان لەگەڵ ئەمریكا لەكەنداوی فارس 9 شەهیدمان داوە

جیهان 22/11/2021

سوپاسالاری هێزە دەرییایەكانی ئێران عەلی ڕەزا تەنگسەری ڕایگەیاند تا ئێستا لەئەنجامی ڕوبەڕوبونەوەكانی ئێمە و ئەمریكا لەكەنداوی فارس نزیكەی 9 ئەندامی سوپای پاسداران شەهید بوون.
ناوبراو ڕاشیگەیاندوە بەرانبەر ئەو هێرشانەی ئەمریكا كە لەكەنداوی فارس بەرانبەر سوپای پاسداران ئەنجامیداوە هێزەكانی سوپای پاسداران نزیكەی 8 هێرشیان كردۆتە سەر كەشتییەكانی ئەمریكا و زیانی گەورەیان پێگەیاندون
تەنگسەری بەبێ ئەوەی ئاماژە بۆ مێژووی ڕوداوەكان بكات دەشڵێت زۆربەی ئەو هێرشانەمان لەمیدیاكان شاردۆتەوە بۆ ئەوەی گرژی ئاڵۆزی زیاتر دروستنەبێت