گرنگترین سوودە تەندروستیەكانی ڕووبە هەنار

تەندروستی 14/11/2021


چاودێر:
 ڕووبە هەنار كە لە هەنار دروست دەكرێت شلەیەكی خەستی قاوەیی باوە كە تامێكی ترش و شیرینی هەیە كە چەندین سودی تەندروستی هەیە لەو بارەیەوە د. كامەران ڕەسوڵ،پسپۆڕی زانستی خۆراك،  ئاماژە بەگرنگترینیان دەدات لەوانەش:
۱ ـــ بەهێزكردنی تەندروستی پێست و پاراستنی : چونكە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ( C ) و ماددەی پۆلی فینۆلیدك كە دژە ئۆكسانێكی بەهێزە ، هەروەها ڕێگری كردن لە پیربوونی پێش وەختەی پێست و دەركەووتنی چرچ و لۆچی پێست ، هەروەها ڤیتامین (  B3 ) تێدایە كە گرنگە بۆ توندوتۆڵی پێست . 
٢ ـــ خۆپاراستن لە لە شێرپەنجە، چونكە دەوڵەمەندە بە ماددەی كۆمەڵێك دژەئۆكسانەكانی بەهێز بە تایبەت  شێرپەنجەی پڕۆستات و مەمك ۰ 
٣  ـــ بەهێزكردنی مووەكانی قژ و پاراستن لە سپی بوون و هەڵوەرینی قژ ۰ 
٤ ـــ یارمەتی  كاراكردنی پڕۆسەی هەرس كردنی خۆراك دەدات بە هۆی بوونی بڕێكی باش لە كۆمەڵەی ڤیتامین  (  B  )  كە گرنگن بۆ ماسولكە و دەمارەكان ، لەگەڵ چارەسەری قەبزی و ڕێگە گرتن لێی و چالاك كردن و پاككردنەوەی ڕێخۆڵە لە ماددە ژەهراویەكان و كەمكردنەوەی غازات ۰ 
٥ ـــ بەهێزكردنی كۆئەندامی بەرگری لەش و هاندانی  دروست بوونی خرۆكە سبیەكانی خوێن  . 
٦-- یارمەتی دابەزاندنی ئاستی كولیستڕۆڵی خراپ دەدات  لەگەڵ  كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە جەڵتە و نەخۆشیەكانی دڵ .
 ٧ --- ڕێگریكردن كەمی ماددەی ئاسن و كەمخوێنی و خۆپاراستن لێی .
٨ -- یارمەتی خۆپاراستن دەدات لە برین و هەوكردنی زمان و ناودەم .