تاڵیبان پێشنیازی گەنم بەرامبەر كار دەكات

جیهان 25/10/2021


بزوتنەوەی تاڵیبان بەمەبەستی نەهێشتنی برسێتی و بێكاری پێشنیازی كردوە بۆ هەزاران هاوڵاتی ئەفغانی كاربكەن و لەبەرامبەردا گەنم وەرگرن لە بری پارە.
زەبیحوڵڵا موجاهید وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە باشووری كابول رایگەیاند: ئەو پرۆگرامە شارو شاروچكە سەرەكییەكانی ئەفغانستان دەكرێتەوە وتەنها لە كابوڵی پایتەخت  زیاتر لە 40 هەزار كەس سوودەمەند بێت لە پرۆژەكە.
وتیشی ئەوە هەنگاویەكی گرنگە بەمەبەستی نەهێشتنی بێكاری ،وپێویستە كرێكاران زۆر بە دڵسۆزی كاربكەن و بەرنامەكە ئەو كرێكارانە دەگرێتەوە كە بێكارن و لەوەرزی زستانی داهاتوودا ڕووبەڕوی برسێتی دەبنەوە
پرۆگرامەكە بریتی دەبێت لەهەڵكەندنی بیری ئاوو ودامەزراوەكانی كۆكردنەوەی ئاوی بەفر و پرۆژەكە دوو مانگ بەردەوام دەبێت .
ئامانجی پرۆگرامەكە دابەشكردنی 11.6 تۆن گەنم دەبێت لە كابۆڵ پایتەخت و نزیكەی 55هەزار تۆن گەنم لەناوچەكانی دیكەی وڵات وەكو ناوچەكانی هرات ، جەلال ئاباد ، قەندەهار، مەزار شەریف و خومری.