كەمی ڤیتامین D دەبێتە هۆی تووشبوون بە شەش نەخۆشی
چاودێر:
ڤیتامین D بەیەكێك لە ڤیتامینە گرنگەكان دادەنرێت كەلەشی مرۆڤ پێویستی پێیەتی، چونكە بەرگری لەش بەهێز دەكات و تەندروستی دڵ دەپارێزێت خانەو دەمارەكانی مێشك دەپارێزێت و رێژەی شەكر لەخوێندا رێكدەخات ئێسكەكان بەهێز دەكات، هەربۆیە ئەگەرهاتو ئەم ڤیتامینە لەشدا كەم بێت ڕەنگە ئەگەری توشبون بەچەند نەخۆشییەك زیاد بكات. لەوانەش :
1-یەكێك لە باوترترین ئەو نەخۆشیانەی كە ڕەنگە بە هۆی كەمی ڤیتامین ( D ) مرۆڤ تووشی ببێت بریتیە لە نەخۆشی ئەلزهایمەر و لەبیرچوونەوە ڤیتامین دی یەكێكە لە گرنگترین ڤیتامینەكان بۆ بەهێزكردنی یادەوەری و تەركیز .
2-شێرپەنچەی پڕۆستات : ئەوانەی ڤیتامین دیان كەمە زیاتر ئەگەر شێرپەنجەی پڕۆستایان هەیە .
3-ئێسكەنەرمە لە منداڵان و نەرم بوونەوە و فشەڵبوونی ئێسك لە بەتەمەن و بە ساڵاچوان دا .
4-شیزۆفرۆنیا : كەمی ڤیتامین دی ڕەنگە ئەگەری توووشبوون زیاد بكات .
5-لاوازی سێكس لە پیاوان و نەزۆكی .
6-نەخۆشیەكانی دڵ .
سەرچاوەی سەرەكی ڤیتامین ( D ) بریتی یە لە تیشكی خۆر ، هەموو كەسێك لە سەروو یەك ساڵەوە لە كوردستانی باشوور پێویستە ڕۆژانە یەك سەعات یا زیاتر بچێتە بەر هەتاو لە نێوان سەعات دەی بەیانی بۆ چواری عەسر ، باشترین كات سەعات ( ١٠ - ١٢ ) بە جلێكی تەنكەوە ، ئەوانەی ڤیتامین دیان كەمە ماوەیەكی زیاتر، چونكە هەندێ ڕۆژ هەتاو نیە و لە كۆتایی پایزەوە تا مانگی چوار هەتاو تینی كەمترە و سوودی كەمترە .
سەرچاوە: د. كامەران ڕسوڵ ژاژڵەیی
پسپۆڕی زانستی خۆراك