وەزیری بەرگری توركیا : بەم نزیكانە ئۆپراسیۆنەكانمان لەعێراق و سوریا دەستپێدەكەنەوە

جیهان 14/10/2021

وەزیری بەرگری توركیا خلوسی ئاكار ڕایگەیاند بەهۆی زۆربونی هێرشەكانی چەكدارانی پەكەكە لەعێراق و سوریاوە بۆ نێو خاكی توركیا ئۆپراسیۆنەكانمان دەستپێدەكەینەوە و ئەوەی پێویست بێت ئەنجامی دەدەین.
ئاكار ڕاشیگەیاندوە هەرگیز وا مەزانن پەیمانەكانمان بیرچۆتەوە ، هەر پەیمانێكمان دابێـت بەگەل وخەڵكی خۆمان لەپشتی ڕاوەستاوین و جێبەجێمان كردوە .
لەكۆتاییدا وەزیری بەرگری توركیا خلوسی ئاكار دەڵێت هێزەكانمان هەمیشە لەئامادەباشیدا ن و بەم نزیكانە ئۆپراسیۆنەكانمان بۆ ڕاوەدونانی چەكدارانی پەكەكە لەعێراق و سوریا دەستپێدەكەینەوە.