سكوید گەیم لەئیمارات دەبێتە ڕاستی

جیهان 12/10/2021

درامای بەناوبانگی كۆری  سكوید گەیم كە لەبەر هەمهینانی كۆمپانیای گەورە نێتفلێكسە لەئێستادا بۆتە جێی باس و خواسی سۆشیال میدیا و تەلەفیزیۆنەكان كە ئاستی پێوانەیی لەڕیچدا تۆمار كردوە و هەوڵ هەیە كە لەجیهاندا  لەشێوەی بەرنامەیەكی  تەرفیهی و وەرزشیدا بكرێتە ڕاستی .
وەك میدیاكان باسی لێوە دەكەن كە ئیمارات وەك یەكەم وڵات دادەنرێـت كە پێشنیاری كردوە ئەم درامایە بكرێتە ڕاستی و بەهەمان شێوەی دراما كۆرییەكە بەخەڵاتی گەورەی پارە و بەیاری جیاواز وبەبێ ئەوەی كەس بكوژرێت و ئازاری هیچ كەسێك بدرێـت بەرنامەیەكی لەو شێوەیە لەسەر تەلەفیزیۆنەكانی ئیمارات پەخش بكرێـت ، كە پێش بینی دەكرێـت زۆرترین بینەر بۆ خۆی كۆبكاتەوە.