ئەردۆگان : بەم نزیكانە هێرشەكانمان بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان دەستپێدەكەینەوە

جیهان 12/10/2021

ئەردۆگان : بەم نزیكانە هێرشەكانمان بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان دەستپێدەكەینەوە 
سەرۆكی توركیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان لە كۆبونەوەی ئاسایی كابینەكەی ڕایگەیاند كە هەڵسو كەوتەكان و هێرشەكانی پەكەكە و یەپەگە لەسوریاوە بۆ سەر توركیا جێگەی قبوڵكردن نیە و دەبێـت وەڵامیان بدەینەوە.
سەرۆكی توركیا هەر لەمیانەی كۆبونەوەكەدا ڕایگەیاند كارو كردەوەكانی پەكەكە و یەپەگە لەو ناوچانە لەتەحەمولی ئێمەدا نەماوە و ئیتر جامەكە لێی پڕ بوە و لێی دەڕژێت.
ئەردۆغان لەكۆتایی قسەكانیدا دەشڵێت بەم نزیكانە ئۆپراسیۆنەكانمان لەناوچەی قەڵغانی فورات دەستپێدەكەینەوە و كۆتایی بەم یاریكردنە دێنین كە بەناوی ڕۆژئاواوە چەن ساڵێكە بەردەوامی هەیە.