بانكی ناوەندی مانگی رابردوو زیاتر لە 4 ملیار دۆلار مامەڵەی فرۆشتنی پێوەكراوە

ئابوری 04/10/2021


بانكی ناوەندی عیراق بڵاویكردوەتەوە لەمانگی ئەیلول ی رابردوو زیاتر لە 4ملیار دۆلاری فرۆشتوە
بەگوێرەی راگەیاندراوێكی بانكی ناوەندی عیراق ، ئەو بانكە لەمانگی ئەیلولی رابردوو 4ملیار و 448 ملیۆن و 900هەزار دۆلار مامەڵەی فرۆشتنی پێوەكراوە.
كەتێكرا دەكاتە 211 ملیۆن و 852 هەزارو 394 دۆلار ، كە بەراورد بەمانگی ئاب تێكڕای فرۆشتن لە مانگی ئەیلول كەمی كردوە لەكاتێكدا لەمانگی ئابی رابردوو تێكڕای فرۆشتن گەیشتوەتە 224ملیۆن و438 هەزارو 290 دۆلار.
بەگوێرەی راگەیاندراوەكە زۆربەی فرۆشتنەكان لە رێگەی هەواڵەكردنەوە بوە بۆ دەرەوەی وڵات بەمەبەستی بازرگانیكردنی دەرەوە .
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە نرخی یەك دۆلار كە رەوانەی بانكەكانی دەرەوە كراوە بە 1460دینار فرۆشراوە.