پزیشكێكی ئەڵمانی: شیری نەكوڵاو دەبێتە هۆی مردنی كۆرپەلە

تەندروستی 28/09/2021


چاودێر:
 شیر بەهۆی بڕی ئەو پڕۆتین و چەوریيەكەی كە تێیدایەتی گرنگە بۆ گەشەی مێشكی منداڵەكە و هەروەها خوێنی باش دەگەیەنێت بە منداڵەكە و منداڵدانی دایكەكەش بەهێز دەكات، هەروەها ئەو ڤیتامین D ـیەی كە لە شیردا هەیە زۆر گرنگە بۆ منداڵەكەت و دەتوانێت مەترسی هەستیاری لەسەر منداڵەكە كەم بكاتەوە،بەڵام بەمەرجێك بەشێوەیەكی تەندروست بخورێت، لەوبارەیەوە پسپۆڕێكی ئەڵمانی لەدەزگای تەندروستی منداڵان  هۆشداری دەدات بەژنانی  دووگیان بەهیچ شێوەیەك شیر بەخاوی نەخۆن تابەباشی نەیكوڵێنن"
 
پسپۆڕی ئەڵمانی  هیلدیغارد دیبرتین ، لەدەزگای تەندروستی منداڵان، هۆشداری بە ژنانی دووگیان دەدات لە خواردنەوەی شیری خاو  و ماسی و گۆشتی كاڵ، بەهۆی پێكهاتنی لەبەكتریای ئەلیستیریای مەترسیدار كە زیان بە كۆرپەلە دەگەیەنێت، وەك دروستبونی كێشە لەخڕۆكە سورەكانی خوێن یاخود تێكچونی لەئەندامەكانی لەش و مێشك، هەروەها دەبێتە هۆی لەدایك بونی كۆرپەلە بە شێواوی یاخود مردن بە خراپترین شێوە.

هیلدیغارد دیبرتین دەڵێت" مەترسی ئەلیستیریا لەجۆرەكانی تری پەنیری دەستكرد و ماسی دوكەڵاوی و سورێكراو ڕۆبیانیشدا هەیە، هەروەك لەپەنیری خاو سەوزە و میوەی نەشۆراوەشدا هەیە"

جەختی لەوەكردەوە، كە پێویستە ژنانی دوگیان وریا بن لەخواردنی گۆشتی كوڵا و بە باشی و شیری كوڵاو پێش خواردنی.

ئەو پسپۆڕە ئاماژەی بەوەشكرد،  نیشانەكانی توشبوونی دووگیان بە بە كتریای ئەلیستیریا، تایەكی بەرز و لەرز و كێشەكانی لە كۆئەندامی هەرس، هەروەك جەختی لەپێویستی سەردانی پزیشك  كرد گەر هاتو هەست بەم نیشانانە كرا.