ئەم نیشانانە دەریدەخات منداڵەكەت شەقیقەی هەیە

تەندروستی 26/09/2021


چاودێر:
شەقیقە یەكێكە لەنەخۆشیە بەربڵاوەكانی سەرئێشەیە  كەر هەردوولای سەر یان یەك لای سەردەگرێتەوە  بەشێوەی نورە دێـت بۆنەخۆشەكە، شەقیقەلەونەخۆشیانەیە كەلەمنداڵانیشدا هەیە، بەڵام لەمنداڵدا زیاتر هەردوولای سەر دەگرێتەوە و نیشانەكانی جۆگەی هەرسی وەكو دڵتێكچوون و رشانەوەو سك ئێشەی  زیاترە،  لەوبارەییەوە پزیشكێكی پسپۆڕ زانیاری زیاتر دەخاتە ڕوو.

د.ڕەزاحەسەن، پسپۆڕی نەخۆشیەكانی منداڵان ،لەبارەی  نەخۆشی شەقیقە لەمنداڵاندا دەڵێت" شەقیقە  یەكێكە لەهۆكارە بەربڵاوەكانی سەرئێشە، كەوەكو نۆرە ماوەماوە  دێتەوە بۆ نەخۆشەكە، كە ڕێژەكەی ٣.٥-٥ ٪ ە، لەكچاندا زۆرترە  وەك لەكوڕاندا و دوولەسەر سێی نەخۆشەكان یەكێك لەخێزانەكیدا شەقیقەی هەیە، واتا نەخۆشیەكە  بۆماوەییە"
*نیشانەكانی 
1. نۆرەی سەرئێشەی توند كە ٤-٧٢ سەعات ئەخایەنێ  ، ٥جار یان زیاتر.
2. سەرئێشە كە هەردوولای سەر یان یەك لای سەرئەگرێتەوە، توندییەكەی مامناوەند بۆ زۆر توندە، بەچالاكی ئاسایی رۆژانە  زیاد دەكات.
3. ڕشانەوەو دڵ تێكچوونی لەگەڵدایە
4. لەوانەیە بەڕووناكی و دەنگی بەرز زیاد بكات.
5. بێ هێزبوون و رەنگ سپی بوون 
ئەو نیشانانە لەوانەیە هەرهەمووی بەیەكەوە ، یان چەن نیشانەیەكی بەیەكەوە هەبێت .
 ئەو پزبیشكە لەبارەی جیاوازی شەقیقەی منداڵان چیە لەگەڵ گەورەكان  ئاماژەبەوەدەكات،لەمنداڵدا زیاتر هەردوولای سەر دەگرێتەوە و نیشانەكانی جۆگەی هەرسی وەكو دڵتێكچوون و رشانەوەو سك ئێشەی  زیاترە لەچاو شەقیقەی گەوراندا.
د. ڕەزا حەسەن، باس لەوەدەكات، ئەو هۆكارانە چین كە شەقیقە زیاد دەكەن  وەكو پەنیر و چوكوڵاتە و لەدەستچونی ژەمی خواردن و كەم خەوی و هەروەها سترێس،
 وتیشی،"  شەقیقە بە پشكنینی خوێن و ئەشیعە دیاری ناكرێت و بەنیشانەكانی و مێژووی نەخۆشیەكە دیاری دەكرێت.

چارەسەرەكان
ئەو پزیشكە لەبارەی  چارەسەرەكانەوە  دەڵێت" دووركەوتنەوە لەهیلاكی و ترس و ئەو هۆكارانەی شەقیقە زیاد دەكەن، هەروەها چارەسەر بەدەرمان كەپسپۆری مناڵان دیاری دەكات"
  چەند ڕێنماییەكی گرنگ بۆ دایك و باوكان
هەموو سەرئێشەیەكیش شەقیقە نیە و سەرئێشەش لەمناڵاندا نابێ فەرامۆش بكرێ بەتایبەت  ئەگەر:
1. بەیانیان لەخەو هەستاو دڵتێكچون و ڕشانەوەی لەگەڵبوو.
2. ئەگەر نیشانەدەمارییەكانی وەكو گەشكەو جوڵەی نائاسایی پەلەكان و تێكچونی هاوسەنگی و دووان بینینی لەگەڵبوو.
3. تێكچونی هۆشداری لەگەڵ بوو.
4. كێشەی بینینی لەگەڵ بوو .
5. تای بەرزی لەگەڵ بوو.