ریزبەندی ئەو دە وڵاتەی زۆرترین زیانی لێكەوتوە بە كۆرۆنا ڤایرۆس
زانكۆی جۆنز هوبكنزی ئەمریكی لە راپۆرتێكدا بڵاویكردوەتەوە، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا بەرزتر بوەتەوەو گەیشتوەتە 228 ملیۆن تووشبوو لەجیهاندا ، لەو ژمارەیەش 4.6 ملیۆن تووشبوو گیانی لەدەستداوە.
بەگوێرەی داتای زانكۆكە لە جیهاندا 228 ملیۆن و 493 هەزارو 23 كەس تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس هاتوون و 4ملیۆن و 691هەزارو 81كەس لەو تووشبوانە گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی داتاكە:
1-ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا زۆرترین زیانی لێكەوتوە و ژمارەی تووشبووان لەو وڵاتە گەیشتوەتە 42ملیۆن و 85 هەزارو 963 كەس لەو ژمارەیەش 673 هەزارو 763 كەس گیانیان لەدەستداوە.
2-بەرازیل بە پلەی دووەم دێت لەرووی ژمارەی ئەو كەسانەی گیانیان لەدەستداوە بەهۆی ڤایرۆسەكەوە لەو وڵاتە 21 ملیۆن و 239 هەزارو 783 كەس تووشی نەخۆشیەكە هاتوون و 590 هەزارو 752 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
3-وڵاتی هیندستان بە پلەی سێیەم دێت 33ملیۆن و 448هەزارو 163 كەس دووچاری نەخۆشیەكە هاتوون و 444هەزارو 838 كەس گیانیان لەدەستداوە.
4-مەكسیك بە پلەی چوارەم دێت ژمارەی تووشبووان 3ملیۆن و 564 هەزارو 694 كەس و 271هەزارو 303 كەس گیانیان لەدەستداوە.
5-وڵاتی پیرۆ بە پلەی پێنجەم دێت 2ملیۆن و 166هەزارو 419كەس تووشی نەخۆشییەكە هاتوون و 198هەزارو 976 كەس گیانیان لەدەستداوە.
6-روسیا بە پلەی شەشەم 7ملیۆن و 170هەزارو 69كەس تووشی پەتاكە بوون و 194هەزارو 671 كەس گیانیان لەدەستداوە
7-وڵاتی ئەیندونیزیا ژمارەی تووشبوان 4ملیۆن و190 هەزارو 763 كەس ،
8-گیان لەدەستدان 140هەزارو 468كەس.
9-بەریتانیا ژمارەی تووشبوان 7ملیۆن و 464هەزارو 791 تووشبوو،
10- 135هەزارو 539 كەس گیانیان لەدەستداوە
11-ئیتالیا ژمارەی تووشبووان 4ملیۆن و 636هەزارو 111كەس ،
12- گیان لەدەستدان 130هەزارو 310 كەس
13-كۆڵۆمبیا ژمارەی تووشبوان 4ملیۆن و 941هەزارو 64 كەس ، گیان لەدەستدان 125هەزارو 895 كەس