گەنجێگ لەكاتی هەڵواسینی پۆستەری هەڵبژاردن گیانی لەدەستدا

جیهان 16/09/2021

لە کاتی هەڵواسینی پۆستەر بۆ بەربژێرێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق، گەنجێک لە قەزای خەبات بەناوی هەڤاڵ ئەكرەم لەسەر شۆفڵ بەردەبێتە خوارەوە و بەهۆیەوە گیانلەدەستدەدا.
لەبارەی وردەکاریی رووداوەکە دکتۆر هێرش سەعید گوتی "شۆفێری شۆفڵەکە پوورزای هەڤاڵ بووە، کاتێک هەڤاڵ کەوتووەتە خوارەوە، سەری لێشێواوە و لەبەر پەرۆشی بەبێ ئەوەی برێک رابکێشێت دابەزیوە بۆ ئەوەی بە هانای هەڤاڵەوە بچێت، بەڵام شۆفڵەکە جوڵەی کردووە و تایەی شۆفڵەکە بە سەری هەڤاڵ کەوتووە".