پارەی كارەبای مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی 8 راگەیاندرا

ئابوری 02/09/2021

چاودێر
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی ئەیلول، لیژنەی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی نرخی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكانی بۆ مانگی ئابی رابردوو دیاری كرد..
نرخی یەك كاتژمێر كارەبای موەلیدە لە 1بۆ 31ی ئابی 2021 لەنێوان 9 هەزار بۆ 10 هەزار و 500 دینار دەبێت.

كاركردن و تەرخانكردنی كارەبا لەلایەن موەلیدە ئەهلییەكانەوە بۆ هاووڵاتیان لەمانگی ئابدا،  لەنێوان (210) بۆ (245) كاتژمێر بووە و هەر كاتژمێرێكیش بە (42.9) دینار دیاریكراوە،.
هاوكات بەهۆی جیاوازی كارپێكردنی موەلیدەكان‌ لەگەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە، نرخی ئەمپێڕێك كارەبای موەلیدەی گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە جیاواز دەبێت.