دەسەڵاتی دادوەریی ئەفغانستان لەبەردەم باهۆزی یاساکانی تاڵیبان

ڕاپۆرت 29/08/2021


ئا/ رەمەزان شێخانی
لەكاتێكدا گومان دەكرێت لە راستگۆیی بزوتنەوەی تاڵیبان و بەڵینەكانی بۆ پێكهێنانی حكومەتێك كە سەرجەم لایەنە سیاسیەكان لە خۆبگرێت،مەترسی ناوخۆیی ونێودەوڵەتی لە ئارادایە سەبارەت بە جۆری دادگا و ئەو دادوەرانی تاڵیبان دایاندەمەزرێنێت .
لە ئێستادا زیاتر لە 20 هەزار فەرمانبەر و پارێزەر و داوەكاری گشتی ودادوەر كارمەندی كەرتی دادوەری هەڕەشەی دوورخستنەوەیان لەسەرە.
ژمارەیەكیشان لەلایەن تاڵیبانەوە مەترسی سزادانیان هەیە.
مەترسیەكان لە هەڵكشاندان چونكە بزوتنەوەی تاڵیبان بە نیازە یاسا توندڕەویەكانی خۆی لە وڵات بسەپێنێت كە پێشتر ولە سەردەمی دەسەڵاتی خوێدا لە ساڵانی 1996 تا 2001 پەیڕەوی دەكرد،بەتایبەتیش لە بواری مافی ژنان و ئازادی مەدەنی و ئازادی ڕاگەیاندن و ئەشكەنجەی جەستەیی.
لەو چوارچێوەیەدا حكومەتی بەریتانیا لە راگەیاندراوێكدا داوای كرد ژیانی ئەو سەدان كەسە رزگار بكرێت كە ژیانیان هەڕەشەی لەسەرە.
لە راگەیاندراوەكەدا داوای كردوە پێویستە سەرجەم ئەو كەسانەی لە بواری پاراستنی ئازادیە بنەڕەتیەكان ،پارێزەر ودادوەران و سەرجەم كارمەندانی بواری دادوەری بتوانن كارە پیشەیەكانی خۆیان بە سەربەخۆیی ئەنجامبدەن بە بێ ترس وتۆقاندن. 
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە حكومەتی بەریتانیا بە تایبەت نیگەرانە لە سەلامەتی 270 ژنە دادوەر و 170 ژنە پارێزەر وداواكاری گشتی لە ئەفغانستان چونكە رووبەروی دۆخێكی مەترسیدار بونەتەوە.
هەروەك حكومەتی كەنەدا نیگەرانی خۆی نیشاندا لەبەرامبەر دۆخی مەترسیداری كەرتی دادوەری لە ئەفغانستان،و یەكێتی كۆمەڵەكانی یاسا ناسی كەنەدا داوای لە حكومەتی وڵاتەكەی كرد،هەر یارمەتی و هاوكاریەك لە ئایندەدا پێشكەش بە حكومەتی ئەفغانستانی دەكات پێویستە پاراستنی ژیانی دادوەرانی ئەو وڵاتە بكاتە پێوەر بۆ پێشكەش كردنی یارمەتیەكان.
بەگوێرەی راپۆرتەكانی هەواڵ پارێزەران و دادوەران و كارمەندانی سیستمی دادوەری لە ئەفغانستان رووبەروی هەڕەشە دەبنەوە.
رووحوڵڵا قەرەزادە نەقیبی پارێزەرانی سەربەخۆی ئەفغانستان داوای لە كۆمەڵەی یاساناسانی ئوسكوتلەندا ی كردوە هاوكاری هاوڕێ یاساناسەكانیان بكەن لە ئەفغانستان چونكە دووچاری دۆخێكی كارەساتبار هاتوون.
لەبەرامبەردا كۆمەڵەی یاساناسانی ئوسكوتلەندا داواكارییكی پێشكەش بە حكومەتی وڵاتەكەی كردوە رۆڵی هاریكاری ماف پەروەرە ئەفغانیەكانی بە بیرهێناوەتەوە لەگەڵ هێز وحكومەتە نێودەوڵەتیەكان و ئاشكرای كردوە قەرەزادە رەخنەگرێكی بوێر بوە لەدژی بزوتنەوەی تاڵیبان .
 قەرەزادە هەست بە ترس دەكات چونكە سەدان لەو قاچاخچی و تلیاك فرۆشانەی ئەمان زیندانیان كردبوون لە ئێستادا لەلایەن بزوتنەوەی تاڵیبانەوە ئازاد كراون.
 حەمید زوڵفشاە دادوەری پێشووی ئەفغانستان كە لە ئێستادا لە فەرەنسا دەژی و لەلایەن بزوتنەوەی تاڵیبانەوە بەوە تۆمەتبار دەكرێت كە فەرمانی زیندانی كردنی بۆ سەدان لە ئەندامانی تاڵیبان دەركردوە لە لێدوانێكیدا بۆ سكای نیوز ئاشكرای كردوە: تاڵیبان زیاتر لە 20 ساڵ شەڕی چەكداری كردوە لە دژی حكومەت ، ئێمەش لەگەڵ هاورێیانمان لە دادگا دەیان دۆسیە دەگەیشتە دەستمان و بەگوێرەی یاسا و دەستوری وڵات فەرمانی سزادانمان بۆ ئەو تاوانبارانە دەردەكرد چونكە حكومەت تاكە لایەنی یاسایی بو كە دەبوو چەكی پێبێت .
لە ئێستادا تاڵیبان ئەو كارەی ئێمە بە كاری دووژمنكارانە ناودەبات لەبەر ئەوە نیازی تۆڵەكردنەوەی هەیە لەو دادوەرانە.
زوڵفشاە راشیگەیاند: تەنها 10% ی پارێزەر و داوەران توانیویانە وڵات بەجێبهێڵن و ئەوانی دیكە لە دۆخێكی پڕ مەترسی دەژین و هەڕەشە لەسەر ژیانیان هەیە،
ئاشكراش بوە تا ئێستا نزیكەی 8 حاڵەتی توڵەكردنەوە ئەنجامدراوە.