هەناردەی ئێران بۆ عیراق لە چوار مانگدا

ئابوری 31/07/2021


سەید حامد حسێنی ئەندامی ئەنجومەنی ئیدارەی ژووری هاوبەشی عیراق و ئێران رایگەیاند: هۆكاری گەشەكردنی هەناردەی ئیران بۆ عیراق دەگەڕێتەوە بۆ ئەژماركردنی بڕی غازی سروشتی هەناردە كراو بۆ عیراق.
حامد حسێنی رایگەیاند: لە چوار مانگی یەكەمی ئەم ساڵدابە گوێرەی رۆژمێری ئێران كە لە 21ی ئازارەوە دەست پێدەكات  وبە پشت بەستن بە ئاماری گومرگ بڕی هەناردە گەیشتوەتە 2 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار و تەنها لە مانگی تەموزدا بەهای هەناردە گەیشتوەتە 500 ملیۆن دۆلار.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە لەمانگی ئایار بڕی هەناردە لە 525 ملیۆن دۆلارەوە بەرز بوەتەوە بۆ 2.3ملیار دۆلار كە ئەوە بەراورد بە رێژەی هەناردە كردن بۆ عیراق نا لۆژیكییە.
وتیشی ناوەندی مانگانەی هەناردە كردن نزیكەی 500ملیۆن دۆلارە بەڵام بەرز بوەنەوەی بڕی هەناردەكردن لەمانگی ئایاردا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە هەناردەی غازیش خراوەتە سەر قەبارەی هەناردەكان.
حوسێنی ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە گومرگی ئێران بڕی هەناردەی غازی سروشتی چەند مانگێك دەخاتە سەر هەناردەی یەك مانگ بەوەش گەشەی ئابوری لەو مانگەدا زۆر بەرز دەبێتەوە.
راشیگەیاند: بڕی هەناردەی كاڵای مانگانە بۆ عیراق نزیكەی 500 ملیۆن دۆلارە.
راشیگەیاند بڕی بەهای هەناردەی كەل و پەلی ئێرانی بۆ عیراق لە یەك وەرزدا بریتی بوە لە 2 ملیارو 800 ملیۆن دۆلار واتە مانگانە بای نزیكەی 700 ملیۆن دۆلار ئالۆگۆڕی بازرگانیمان هەبوە لەگەڵ عیراق.